پارتی گوژرانی ئەوگەنجە لەدهۆك، حاڵەتێكی مەترسیدار و ناتەندروستە

خواكوڕك

 

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا كوشتنی رۆژنامەنووسەكەی دهۆك بە حاڵەتێكی نا تەندروست و مەترسیدار دەزانین و پاڵپشتی تەواوی رێكارە یاساییەكان دەبین، بۆ دۆزینەوەی بكوژانی و بەسزا گەیاندنیان.

 

وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لەراگەیاندراوەكەشی دا دەلێت “لە ماوەی ڕابردوودا، لەگەڵ دەزگە پەیوەندارەكان لە پەیوەندی بەردەوامدا بووین و تا ئێستایش لێكۆڵینەوە لەو كەیسە بەردەوامە، دوای تەواو بوونی لێكۆڵینەوەكانیش ڕای گشتی لە تەواوی كەیسەكە ئاگادار دەكرێنەوە”.

 

لە ڕۆژى ١٣ى ئابی ٢٠١٦ وەدات حسین عەلى رۆژنامەنووس بووە و  پەیامنێرى ماڵپەرێكی نزیك لە پەكەكە) وەك پەكەكە دەلێت، لە دهۆک لە گەڕەکى مالتایێ دهۆک دیار نەماوە.

لە دواى  دیارنەمانەکەى لە کاتژمێر ١٢:٣٠  نیوەڕۆ تەرمى ئەو گەنجە، لەسەر ڕێگاى سەرەکیى نێوان سێمێڵ ـ دهۆک دۆزراوەتەوە.

 

شايانى باسە پێشتر هەرچوار فراكسیۆنەكە( كۆمەڵ و گۆڕان و یەكێتی و یەكگرتوو)  بەیاننامەیەكی هاوبەشیان لەسەر ئەوگەنجە لە پەرلەمانی كوردستان بڵاو كردەوەوە، بەڵام هەر چەند هەفتەیەك بەسەرتاوانە درندەكەی گەنجەكەی كەركووك دانەچووە كەتەنها لەسەر ئەوەی ناوی بارزانی لەسەر جەستەی خۆی نووسی بوو، بە درندەترین شێوە و داعش ئاسا، كوژرا بەڵام لەبەر ئەوەی لەسنوری پارتی نەبوو، یەك فراكسیۆن بەیاننامەی بۆ دەرنەكرد، چاودێرانیش پێیان وایە تەنها لەسنوری پارتی مافی مرۆڤ لای ئەو چوار فراكسیۆنە دەخوات، لەسنوری سلێمانی و كەركووك، مرۆڤی بسووتێنە، نە یەكگرتوو و نەكۆمەڵ نەیەكێتی و نەگۆڕان نوقەیان لێوە نایەت، بۆیە بۆ هەموو خەڵك روونە كە ئەوان لەسەر بنەمای حزبایەتی بنەماكانی مافی مرۆڤیشیان لەبیر كردووە

Back to top button