كێن ئه‌وانه‌ی كه‌ نابێت به‌ رۆژوو بن له‌ مانگی ره‌مه‌زان؟

خواكوڕك

وه‌ك زانراوه‌ رۆژوو گرتن كۆمه‌ڵیك مه‌رج و ئادابی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌ و پێویسته‌ رۆژوانان پابه‌ندی ئه‌و رێنمایی و مه‌رجانه‌ بن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م پارێزگاری له‌ له‌شی خۆیان بكه‌ن هه‌میش رۆژێكی ساغ به‌رۆژووبن.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕێنمایی هاوڵاتیان دەكات كەئەم جۆرە نەخۆشیانەی خوارەوەیان هەیە پێویستە ڕاوێژ بەپزیشكی تایبەت بەو بوارە بكەن و نابێت بەڕۆژو بن.

 

جۆری نەخۆشیەكان:
1/ برینی گەدە و دوانزەگری (كتوپر- دریژخایەن).

2/ سیل (سیلی سی) لەبەر زۆر دابەزینی كیش.

3/ ئەوانەی كیشی لەشیان زۆر كەمە (BMI كەمتر لە 15) ، لەروی زانستیەوە بە بەدخۆراك- لەر هەژمار دەكرین.

4/ شیرپەنجەكان (لەبەر دابەزینی كیش ، زۆر مانەوە لە نەخۆش خانە ، ئەو كیشە زۆرانەی دیتە رییان وەك خوین تی كردن ، بەكارهینانی دەرمانی زۆر …هتد).

5/ نەخۆشی شەكرە : ئەوانەی ئەنسۆلین بەكاردینن نابیت بەرۆژوو بن ، ئەوانەی حەب بەكاردینن دەتوانن بەرۆژوو بن بەمەرجی ژەمی خواردنی حەبەكان كەم كەنەوە (٣جار—->٢ جار بەو شیوە) ، ئەوانەی تەنها بە پاریز كۆنترۆل دەبن دەتوانن بەرۆژوو بن… بەگشتی لەسەرەتاوە دەبیت چاودیری ریژەی شەكر بكات ، ئەگەر كۆنترۆل نەكرا پیویستە بەرۆژوو نەبن.

6/ ئەوانەی بەردی گورچیلەیان هەیە..هەوكردنی سەختی گورچیلە و ریرەوی میز ، سستی گورچیلەكان.

7/ نەخۆشیەكانی دل و سوری خوین : بەنمونە سستی دل ، سنگەكوژی ، ئەوانەی بەرزەپەستانی خوینیان هەیە ئەتوانن بەرۆژوو بن بەمەرجی دەرمانەكانیان وەك پیویست بەكاربهینن و چاودیری پەستانی خوین بكەن.

8/ نەخۆشی دەرونی توند – نەخۆشیە ژیریەكان : بەنمونە شیزۆفرینیا ، نەخۆشی دەبل بونی كەسیتی (بایپۆلەر) ، بیركۆلی .. (فەرز نیە لەسەریان).

9/ نەخۆشیەكانی جگەر (هەوكردنی ڤایرۆسی B بە نمونە) : ئەگەر ریژەی ئەنزیمەكانی جگەر دوو هیندە و زیاتر بەرز بنەوە.

10/ نەخۆشی دەردەشا (دا‌و الملوك) : كەلەكەبونی كریستالی یوریك ئەسید لە جومگەكاندا (جومگەسۆی پەنجە گەورەی پی).

11/ ئافرەتی دووگیان – دایكی شیردەر- منال : بەتایبەت سێ مانگی یەكەمی سك پری، ئەوانەی تەنها شیری خۆیان بە مندال دەدەن ، باشتر وایە منال بەرۆژوو نەبیت (فەرزنەكراوە لەسەری، پیویستی بەگەشە هەیە ، ئەگەر هەر بەرۆژوش بوو باشتر وایە چەند كاتژمیریك بیت ، یان چەند رۆژیكی كەم !!).

12/ بەگشتی هەر كەسیك كە نەخۆشیەكەی لە پلەیەكی سەختدایە ، ئەوانەی دەرمانی بەردەوامیان هەیەو نابیت كات و ژەمی دەرمانەكان بگۆردریت.

Back to top button