سوده‌كانی توور بزانیت هه‌موو رۆژ ده‌یخۆیت

خواكوڕك

توور به‌رهه‌مێكی رووه‌كیه‌ و به‌شیكی زۆر له‌ خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌ خواردنه‌كان به‌كاری ده‌هێنێت و كۆمه‌ڵیك سوودی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌ و گرنگه‌ مرۆڤ ئه‌و جۆره‌ رووه‌كانه‌ بخوات به‌ پێی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ توور چاره‌سه‌ر كه‌می ڤیتامینی (C) ده‌كات.

توور یەكێكە لە سەوزەكان و بەدرێژایی وەرزەكانی ساڵ هەیە، بەپێی لێكۆڵینەوەكان خواردنی توور كۆمەڵێك سوودی تەندروستی هەیە، كە خۆی لەچەند خاڵێكدا دۆزیوەتەوە.

1. میزهێنەرە, چارەسەری نەخۆشییەكانی بەردو لم دەكات.

2. چارەسەری نەخۆشیەكانی دروست بوونی بەرد دەكات لەزراو و بۆری جگەر.

3. چارەسەری نەخۆشی كەمی ڤیتامین (c) دەكات.

4. دژە ڤایرۆسی سەرمابوونە, چارەسەری ئەستوربوونی كەڕوو دەكات.

5. توێژینەوەكان سەلـماندوویانە كەوا توور, دەبێتە هۆی پاراستن لە شێرپەنجە.

6. كاریگەری دژە میكرۆبەكانی هەرس كردنی هەیە.

7. ئارەزووی خواردن دەكاتەوە.

8. ڕێ دەگرێ لە خوێن مەیین و نەخوشیەكانی.

9. بۆ ئێسك سوودی هەیە.

10. ڕێ لەكۆكەو تەنگەنەفەسی (ڕەبۆ) دەگرێت.

11. ڕێ لەهەڵوەرینی ددان دەگرێت, وە ڕێ لەكلۆربوونی ددان دەگرێت لەڕیێ ماددەی ئیسو پیوسیاتانس كاری ئەنزیمەكانی ناودەم ڕادەگرێت كە هۆكاری كلۆربوونە.

12. ڕێ لەكەم خوێنی دەگرێت بەهۆی بوونی ئاسن تێیدا.

Back to top button