ماست بخۆ و خۆت دڵخۆشبكه و له خهمۆكی دووربكهوهرهوه
خواكوڕك
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی تەندروستی دەركەوتووە، ماست خواردنێكە دژی خەمۆكی و ئازارەو ئەو كەسانەی بە رێژەیەكی گونجاو دەیخۆن بە گشتی دڵخۆشترو ئاسوودەترن بە بەراوردی ئەو كەسانەی كەم دەیخۆن.
لێكۆڵینەوەكە لە كۆلێژی پزیشكی زانكۆی كالیفۆرنیای ئەمریكی ئەنجامدراوەو دەریخستووە كە ئەو بەكتریایانەی بە شێوەیەكی سروشتی لەناو ماستدا هەیە كاریگەریان لەسەر چەند بەشێكی مێشك هەیە، چاڵاكی ئەو بەشانە كەم دەكەنەوە كە بەرپرسن لە خەمۆكی و ئازاری دەرونی و چەند هەستێكی دیكە.
هەروەها دەریشكەوتووە كە ماست بە پێچەوانەی ئەو كاریگەرییەی پێشوەوە، یارمەتیدەرە بۆ بەهێزكردنی ئەو بەشانەی مێشك كە بەرپرسیارن لە بڕیاردان و لێكدانەوە.
بۆ گەیشتن بەم ئەنجامە، توێژەرانی زانكۆی ناوبراو چاودێری پلانی خۆراكی (36) ئافرەتی خۆبەخشیان كردو بەسەر سێ گروپدا دابەشیان كردوون، گروپێكیان بۆ ماوەی مانگێك رۆژانە دوو جار ماستیان دەخوارد، لە ئەنجامدا ئەو گروپە لە بارێكی دەروونی باشتردا بوون و بە رێژەیەكی كەمتر تووشی خەمۆكی دەبوون.