وەزیری نەوتی عێراق سەربەخۆی كوردستان كاریگەری لەسەر نرخی نەوت نابێت

خواكوڕك 

جەبار عەلی لوعەیبی وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی سەربەخۆی كوردستان و كاریگەریەكانی لەسەر نرخی نەوت لەجیهان و دەلێت”سەربەخۆیی کوردستان جووڵەیەکی سیاسییە و کاریگەرییەکی وای لەسەر نرخی نەوت لە جیهاندا نابێ”.

لەمیانی بەرێوەچوونی لووتكەی ئابووری نێودەوڵەتی سان پترسبۆرگ، لە پانێلێكی ئەو كۆڕبەندە دا، وەزیری نەوتی عێراق دەشلێـ”سەربەخۆیی کوردستان پەیوەندیی بە نرخی نەوتەوە نییە. ئەوە جووڵەیەکی سیاسییە. من پێموایە کاریگەرییەکی وای لەسەر نرخی نەوت نابێ. ئەوە جووڵەیەکی تەواو سیاسییە”.

هەر لەبارەی ئەگەری دابەزینی زۆری نەوت لە بازارەكانی جیهان وەزیری وزەی عێراق گوتیشی رێککەوتنێکی وا لە چوارچێوەی ئۆپێکدا کراوە کە ئەگەر نرخەکە داشبەزێتەوە، بەخێرایی رێگەی لێبگیرێت.

Back to top button