نێچیرڤان بارزانی:ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كى درێژخایه‌نمان له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌بێت

خواكوڕك

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شاندى یاوه‌رى كه‌ پێكهاتبوو له‌ قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه‌ سرووشتییه‌كان له‌گه‌ڵ سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا كۆبوونه‌وه‌ دوای كۆبوونەوەكە نێچیرڤان بارزانى رایگه‌یاند، له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا له‌ رووسیا زۆر كۆبوونه‌وه‌ى گرنگمان ئه‌نجامداوون.

گوتیشى: “ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كى درێژخایه‌نمان له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌بێت”.

هەر دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌، نێچیرڤان بارزانى، له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند، ستایشى رۆڵى رووسیامان له‌ شه‌ڕى دژ به‌ داعش كردووه‌.

 

Back to top button