ئەگەر هەرێمی سلێمانی دروست ببێت مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی دەبێتە چەند

خواكوڕك 

لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك لە هەژماری تایبەتی خۆی هەڵسوراوێكی دیاری گۆڕان عەدنان عوسمان جارێكی تر داوای دروستكردنی هەرێمی سلێمانی دەكات، داوای دابەشكردنی كوردستان دەكات دەلێـ” بۆ ئەوەی لەبەردەم پرۆژەی سەربەخۆی كە بەناوی پرۆژەی پارتی ناوی بردووە، رابوەستین پێویستە هەرێمی سلێمانی رابگەێنین، لە هەولێر و دهۆك و پارتی دوور بكەوینەوە، بەدوای ئەوانەوە نەبین”.

لەبەرامبەردا هێمن ساڵح رۆژنامەنووس لە هەژماری تایبەتی خۆی دا لە وەڵامی عەدنان عوسمان دەلێـ”ماوەیەکی زۆرە هەوڵ بۆ دروستکردنی هەرێمی سلێمانی دەدرێت، ئێران و عێراق پشتیوانی لە دروستبوونی ئەو هەرێمە دەکەن، ئەگەر بۆیانکرابوایە دەمێک بوو ئەو هەرێمەیان دروست کردبوو بەڵام کێشەکەیان ئەوەیە بۆیان ناکرێت، چونکە داهاتی سلێمانی کە ئێستا مانگانە ٧٠-٩٠ ملیۆن دۆلارە یەک دیناری نایەتە هەولێر تەنیا لیستێک بەناوی خەرجکردنی دێت، هیچ سودێکی بۆ سلێمانی نییە”.

هەروەها ئەو رۆژنامەنووسە دەشلێـ”دووەمیان نەوتێکی زۆر بە تانکەر لە کەرکووک و ناوچەکانی زۆنی سەوز دەڕوات و پارەکەی نایەتە هەولێر بەش بەشۆکەیە، سێیەمیان ٧٠٪ی ئەو نەوتەی بە بۆڕی دەفرۆشرێت لە هەولێرەوەیە کە پارەکەی بۆ نیوە مووچەیە و لە زاخۆ تاوەکو خانەقین مووچەخۆران کە ژمارەیان ملیۆنێک و چوارسەد هەزار فەرمانبەرە وەری دەگرن، ئەگەر هەرێمی سلێمانی دروست بێت، ئەو پارەیەی کە ٧٠٪ی نەوتی بۆڕیە بەشی تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەولێر و دهۆک بە بودجەی وەبەرهێنان و خەرجیەکانی دیکەشەوە بەش دەکات

لەكۆتایشدا ئەو رۆژنامەنووسە دەشلێـ” فەرموون هەرێمی سلێمانی دروست بکەن، واز لە موزایەدە بهێنن، من دڵنیام نەک نیوە مووچە مانگی ١٠٠ هەزارتان پێ نادرێتە فەرمانبەرانی سلێمانی.

Back to top button