هەرچوار فراكسیۆنی یەكێتی و گۆڕان و یەكگرتوو و كۆمەڵ هاوڵاتی زۆنی سەوز بەمرۆڤ نابینن

خواكوڕك

شەوى ١٣ى ئاب، پێنج فراکسۆنى گۆڕان، یەکێتى، یەکگرتو، کۆمەڵ و بزووتنەوە لە ڕاگەیاندراوێکى هاوبەشدا جگە لە ئیدانەکردنى کوژرانى ئەو ڕۆژنامەنووسە ڕایانگەیاندبوو “پێویسته‌ بكه‌رانی ئه‌م تیرۆر و تاوانه‌ بدۆزرێنه‌وه‌و به‌ سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن”.

 

لەبەرامبەردا وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاندبوو، هاوخەمی بۆ خانەوادە و هاوڕێکانی ویدات حوسێن، هاونیشتمانی گەنجی شاری دهۆک دەردەبڕین، ئەو حاڵەتە بە حاڵەتێكی نا تەندروست و مەترسیدار دەزانین و پاڵپشتی تەواوی رێكارە یاساییەكان دەبین، بۆ دۆزینەوەی بكوژانی و بەسزا گەیاندنیان.

 

پێشتریش گەنجێك لە كەركووك بەناوی بارزان محەمەد ڕەحیم كە ئاسەواری سوتان و درندەیی داعش ئاسای لەسەر جەستە دیارە، تەنها فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەیاننامەی لەسەر دەركرد و ئەو چوار فراكسیۆنە بێدەنگیان هەڵبژارد و یەكەسیش لێدوانی نەدا.

 

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەو چوار فراكسیۆنە هاوڵاتی زۆنی سەوز بە مرۆڤ نابینن و هیچ فراكسیۆنێكیش جورئەتی قسەكردنی نیە لەسەر تاوانەكانی سنوری زۆنی سەوز

Back to top button