ناوەندێكی ستراتیژی بەریتانی وردەكاری هێنانی داعش بۆ ناو عێراق لەلایان مالیكیەوە ئاشكرا دەكات

خواكوڕك

بە پێی لێكۆلینەوەیەكی نێودەوڵەتی دەركەوتووە كە نووری مالكی سەرۆك وەزیرانی ئەوكاتەی عێراق و فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكان ھۆكار و بەرپرس بووە لە بەدەستەوەدانی شاری مووسڵ و داگیركردنی ھەردوو پارێزگای تكریت و رومادی لە لایەن داعشەوە .

ڕۆژنامەی ئەندیپێندنت – INDEPENDENT ی بەریتانی لە لێكوڵێنەوەیەكی دا، سەبارەی بە ھاتنی تیرورستانی داعش و ڕێگەدان بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و دژە مرۆڤایەتی نووری مالكی تاوانبارو بەرپرسیارە و چاوپۆشی كردووە لەپێشڕەوییەكانیان و ئەو ڕاپۆرت و زانیارییە ھەواڵگریانەی پێی دراوە لە لایەن سوپای عێراق و ئاژانسی پاراستنی ھەرێم بە ھەندی وەرنەگرتووە”.

ڕاپۆرتەكە ئاماژە بەوە دەكات كە نووری مالكی جگە لەوەی فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكان و وەزیری بەرگری و ناوخو و ھەوالگری و زانیاری بووە بە وەكالەت ، لە لایەن جێنراڵ ئەحمد زركانی كە ئەو كات بەرێوەبەری ھەواڵگری بووە تەواوی پلانی ھێرشەكەی داعشی پێ ڕاگەیاندووە شەش بنكەی مەشقی تیرورستانی بۆ دەست نیشان كردووە زانیاری دروستی لابووە بەوەی كە داعش چەك و تفاقێكی سەربازی زۆریشیان دەست كەوتووە خەریكی ئامادەكاری ھێرشێكی بەربڵاون بەڵام نووری مالكی گرنگی نەداوە بە بەڵگە و زانیارییەكانی .

خەریكی ئامادەكاری ھێرشێكی بەربڵاون بەڵام نووری مالكی گرنگی نەداوە بە بەڵگە و زانیارییەكانی .

ئەندیپێندنت دەڵێت ھەواڵگری ھێزەكانی پێشمەرگە و ئاژانسی پاراستنی كوردستان لە كەنالی راستەخوی ھەواڵگری و ھاوكات لە رێگەی سوپاسالاری ئەو كاتەی عێراق جێنڕاڵ بابەكر زێباری زانیاری پر بایەخ و ستراتیژی سەربازی گرنگی ھێزەكانی داعشیان بە ٤٨ كاتژمێر پێش ھێرشەكە گەیاندووتە نوسینگەی تایبەتی سەروك وەزیران بەلام ئەوكات ھیچ ولامێكیان نەبووە .

ڕاپۆرتەكە ئاماژە دەكات كە نووری مالكی پێی باشتر بووە شارەكە داعش داگیری بكات نەك ڕێكخستنەكانی حزبی بەعس و رێكخراوی نەقشبەندییەكان ، چونكە ئەو لەو باوەڕەدا بووە داگیركردنی لە لایەن داعش دەبێتە جێگەی بایەخی كۆمەلگەی نێودەولەتی وایان لێدەكات جوڵانەوەكی نێودەولەتی دژی داعش بكەن”.

 

مالكی پێی باشتر بووە شارەكە داعش داگیری بكات نەك ڕێكخستنەكانی حزبی بەعس

ڕاپۆرتەكەی ئەندیپێندنت ئاماژە دەكات بە دوا ڕاپۆرتی ھەواڵگری كە گەیشتە نووسینگەی نووری مالكی بەبێ ئاگاداری ئیدارەی پارێزگاكە بوو بە ئامادەبوونی ھەموو سەركردە سەربازییە پلەدارەكان لە ڕێگەی تەلەفونیشەوە ( علی غیدان و عبود قمبر و مھدی غراوى ) بەشدار بوون، كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە زانیارییەكانی ھاتنی داعش و دیاریكردنی كاتژمێری سفری ھێرشەكە لە كۆبوونەوەكەدا جینراڵ زیباری بە مالكی ڕاگەیاند كە ھێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دەتوانن ھاوكار و پاڵپشتبن لە پاراستنی مووسڵ و نەھێڵن داگیر بكرێت بەڵام بێباكانە وڵامی زێباری دەداتەوە دەلێت پیویستمان پێی نیە دەلێت با كوردستان بپارێزن پاراستنی عێراقیش لە ئەستۆی منە”.

جینراڵ زیباری بە مالكی ڕاگەیاند كە ھێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دەتوانن ھاوكار و پاڵپشتبن لە پاراستنی مووسڵ

لە كۆتاییدا ڕاپۆرتەكە روونی دەلێت مالكی ھەموو میتۆد و كەرەستە وڕێگاكانی پاراستنی شاری مووسڵ لە دەست دابوو زانیاری گرنگ و پشتڕاست بە بەڵگەی ناوخویی و دەرەكی ھەبوون بۆ ئەوەی بڕیاری گرنگی سەربازی پێ دەربكات و ئاراستەی ھێرشەكانی بگۆڕێت و نەھێلێت ئەم تاوانانەی روویاندا بەریان لێبگرێت ، “بۆ فەرماندەی گشتیھیچی نەكرد” ئەویش
یەكەم/ یان توانای بڕیار و باوەڕی بەھێچ لە سەركردە و زانیارییە ھەواڵگرییەكان نەبوو!!
دوەم / یان خویی ئاگادار و ئەندازیاری سەركەوتنی پلانەكانی داعش بووە !!

س:INDEPENDENT

Back to top button