وەزارەتی پەروەردە كارێكی نایاب دەكات

خواكوڕك 

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی بەرێوبەرایەتی گشتی پەروەردەكانی( هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە)ی كردووە داوای راو بۆچوون لەبەرێوەبەرایەتی پەروەردە  كان دەكات كە رای خۆیان لەسەر گۆڕانكاریەك لەپەروەردە بخەنە روو كە بەتەمانە بریاری لەسەر بدەن”.

بەپێی نووسراوێك كە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردۆتەوە لەبارەی هەوڵی گۆڕانكاری بەردەوامی لەسیستەمی پەرەوەردەدا، بۆ بەرەوپێشووە بردنی كەرتی پەروەردە و فێركردن لەهەرێمی كوردستان كە لەگەڵ ئاستی گۆڕانكاریەكانی و پێشكەوتنەكان و پێویستەیەكانی هەنوكەیی بگونجێت، تێدا هاتووە،  بەپێویستی دەزانێت، زیاتر تیشك بخرێتە سەر بنەمای پسپۆرییەكان لە قوتابخانەكانی ئامادەیییەكان، وەك پسپۆری ورد كە لەهەردوو بەشی زانستی و وێژەیی لەخۆ دەگرێت و بۆچوونێك هەیە كە بەشی زانستیی بكرێتە دوو بەش”.

هەروەها وەزارەتی پەروەردە لەنووسراوەكەدا كە رای بەرێوەبەرایەتیە گشتیەكانی وەردەگرێت، داوایان لێدەكات لەسەر ئەم خاڵانە رای خۆیان بخە نەروو، كە یەكەم: بەشی زیندەوەرزانی كە هەردوو بابەتی ( زیندەوەرزانی و كیمیا) وەك بابەتی سەرەكی بخوێنرێت”.
دووەم، بەشی زانستە پراكتیكییەكان كە هەردوو بابەتی بیركاری و فیزیا، وەك بابەتی سەرەكی بخوێندرێن، هەروەها بەشی وێژەیی بەهەمان شێوەی بەشی زانستی بكرێتە دوو بەش، كە بریتیبن، لە بەشی زانستی كۆمەڵایەتی و بەشی زمانەوانی، هەوڵبدرێت، رێژەی (%60)ی بەشە وانەكانی هەفتانە تەرخانبكرێت بە بابەتە پسپۆرییەكان”.

 

 

Back to top button