وەڵامێك بۆ عدنان عوسمان لەبارەی هەرێمی سلێمانی

نیازحاجی

لە وەڵامدا پێی دەڵێین “فەرموون بۆ دروستی ناکەن و لەسەر چی وەستاون ، کێ دەستی گرتوون ، خۆ ئەوەش خەتای پارتی نیە و بڵێن رێگریمان لێ دەکات لە دروستکردنی ، لە چی دەترسن ، دەتانەوێت پارتی ئەمەشتان بۆ بکات “!
ئەگەر ئێوە ئەوەندە تەباو کۆکن ، رێککەوتنەکانی نێوان خۆتان جێبەجێ دەکەن ، لە ئیدارەدانی ئەو ئەو هەرێمە ئەوەندە سەرکەوتوون و دەتوانن لە نێوان خۆتاندا پارێزگارێک دابنێن و بەڕێوەبەرێکی ئاسایش یان قایمقامێک بگۆرن ، چاوەڕێی چین ، بۆ دوستی ناکەن !
ئەگەر دەتوانن دانیشتوانەکەی بژیێنن و خزمەتگوزاریەکان دابین بکەن و ئەوەندەی تر باری دانیشتوانەکەی قورستر ناکەن و قوڕەکەی ئێستایان ئەوەندەی تر خەست ناکەن و دەتوانن نەوتەکەتان بفرۆشن ، پارەی تانکەرەکانی ئەو نەوتەی کە بە قاچاغ بۆ ئێران دەروا و کەس نازانێ دەچێتە باخەڵی کێ و پێویستتان بە پارتی نابێت لە فرۆشتنی ، لە سەرچی وەستاون !
ئێوە خۆ مالیکی و ئێرانیش پشتگیریتان دەکەن و دەمێکە ئارەزویانە ئەوە بکەن ، بۆ نایکەن ، بەڵام ئەترسم بەغداش قبوڵتان نەکات ، خۆی کەم کێشە نیە تا پەڕۆیەکی تریش لەسەری بئاڵێنێ !
ئەگەر ئێوە ئەوەندە ئازان و خەڵکی چەواشە ناکەن و پارتی بوەتە بەڵاو دێوەزمە بەسەرتانەوە ، بۆ خۆتان رزگار ناکەن لە دەستی !
یاخوا ئەوکات سلێمانیتان دەکردە بەهەشتی سەرزەوی ….
ئەگەر توانیتان نەک نیوە موچە ، ئەگەر روبعە موچەیەکیشان پێ درا لە سێ مانگ جارێک ، دەستخۆشیتان لێ دەکەین .
لەسەرەتای ئەم ساڵ هەر بەهۆی ئەو بانگەشە نابوتانەی عەدنان عوسمانەوە چەندین مانگ پرۆسەی خوێندن وەستا ، مناڵی فەقیر بوە قوربانی ، ئەگەر هەوڵی دڵسۆزانەی هەندێک مامۆستا نەبا ئەوا ئەمساڵی خوێندن لەو هەرێمەی عدنان عوسمان بانگەشەی بۆدەکات ، بەفێرۆ دەچوو ، شوکر بۆ خوا شکستی هێنا ، عەدنان عوسمانیش خۆی لە بەرپرسیاریەی فەوتانی ئەو چەند مانگەی خوێندن دزیەوە .
من پێم وابوو عەدنان عوسمان کەمێک لەسیاسەت دەزانێت بەڵام مەخابن وا دەرنەچوو ، ئاخر هەرێم دروست کردن ، قۆناغی پاش دروستکردنی دەوڵەتە ، ئێمە جارێ دەوڵەت نین و هەر هەرێمین چۆن هەرێم لە هەرێم جیادەکرێتەوە ، ئەگەر راست دەکەن و ئەو نیازەتان هەیە ، فەرموون واز لە کلکایەتی کردن بێنن وەرنە بەرەی سەربەخۆیی ، ئەوکات کە دەوڵەت دروست بوو ، باسلێمانی ببێتە هەرێمێک تێیدا .
ئێستاش ئەو هەرێمەی کە عەدنان عوسمان بانگەشەی بۆ دەکات (وەک عەدنان عوسمان خۆی دانی پێ ناوە لە نوسینەکەیدا) هەر لەژێر دەسەڵاتی ئەواندایە ، پارتی یەک کەسیشی تێدا پێ دانامەزرێ ، بەشێکی زۆر لە داهاتەکەی کەس نازانێ چۆن دابەشدەکرێ و دەچێتە گیرفانی کێ ، دەبفەرموون چیتان پێشکەشی خەڵکەکەی کردووە تا بەچاوی خەڵکەکەی دابدەنەوە .
عەدنان عوسمان ئەگەر تۆزێک وەفای بۆ دەنگدەرەکانی خۆیان لە هەوڵێر هەبوایە ئەو داوایەی نەدەکرد ، ئاخر نزیکەی سەد هەزار دەنگدەریان لە هەولێر هەبوو !

Back to top button