تەواوی وردەكاریەكانی رێكەوتنی هەرێمی كوردستان لەگەڵ رۆزنەفت ئاشكرا دەبێت
خواكوڕك
لە راگەیاندراوێكدا رۆزنەفت لەبارەی رێكەوتنەكەی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، رێککەوتنەکان پێش کۆبوونەوەی ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئیگۆر سچین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رۆزنەفت و د.ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆکران.
هەر لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، بەڵگەنامە واژۆکراوەکان هاوئاهەنگی نێوان رۆزنەفت و کوردستانی عێراق بەهێزتردەکەن کە ئەو هاوئاهەنگییە لە شوباتی 2017 لە چوارچێوەی واژۆکردنی گرێبەستێکدا لەسەر کڕین و فرۆشتنی نەوتی خاو لەماوەی نێوان ساڵانی 2017 بۆ 2019 دەستیپێکردووە.
دەقی راگەیێندراوەکەی رۆزنەفت:
رۆزنەفت و حکومەتی کوردستانی عێراق رێککەوتن لەسەر فراوانکردنی هاوئاهەنگییە ستراتژییەکان.
رۆزنەفت و حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەک بەشێک لە 21ـەمین کۆڕبەندی ئابووریی نێودەوڵەتیی سان پترسبۆرگ، زنجیرەیەک رێککەوتنیان بۆ فراوانکردنی هاوئاهەنگییەکانیان لەبواری بەدواگەڕان و وەبەرهێنانی هایدرۆکاربۆن، بازرگانی و هەروەها لۆجستی واژۆکرد.
رێککەوتنەکان پێش کۆبوونەوەی ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئیگۆر سچین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رۆزنەفت و د.ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆکران.
هەردوولا رێککەوتنێکی وەبەرهێنانیان بۆ پەرەدان بە هاوئاهەنگییەکانیان بۆ دۆزینەوە و هەروەها وەبەرهێنان واژۆکرد و، رێککەوتن بۆ هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بۆری لە کوردستانی عێراق و هەروەها ئەنجامدانی چەند رێککەوتنێکی دیکەی وەبەرهێنانی هاوبەش.
رێککەوتنەکە مەرجە سەرەکییەکانی پرۆژەکەی خستووەتەڕوو بۆ دامەزراندنی پرۆژەیەکی هاوبەش بۆ جێبەجێکردنی گرێبەستەکان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن کە پەیوەندییان بە ژێرخانی ئابووری کوردستانەوە هەیە.
رۆزنەفت لەڕێگەی سیستەمی گواستنەوەی هەرێمایەتی، 700 هەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا بەدەستدەگات، بەپێی پلانەکەش بۆ کۆتایی ساڵی 2017 بەرزدەکرێتەوە بۆ یەک ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.
هەروەها هەردوولا پابەندن بە کاراکردنی PSA واژۆکراوەکان وەک بەشێک لە کۆڕبەندەکە و بە رەچاوکردنی پێنج بلۆکی گرنگی جیۆلۆجی و، هەروەها چاوخستنەسەر ناوچەکانی دیکەی هاوئاهەنگی لە کاری بەدواگەڕان و بەرهەمهێنان لەنێویاندا بابەتی گاز.
هاوکات بەڵگەنامە واژۆکراوەکان هاوئاهەنگی نێوان رۆزنەفت و کوردستانی عێراق بەهێزتردەکەن کە ئەو هاوئاهەنگییە لە شوباتی 2017 لە چوارچێوەی واژۆکردنی گرێبەستێکدا لەسەر کڕین و فرۆشتنی نەوتی خاو لەماوەی نێوان ساڵانی 2017 بۆ 2019 دەستیپێکردووە.
رێککەوتنە نوێکەش وادەکات گفتوگۆ لەبارەی بەشداری تەواوی کۆمپانیاکە لە یەکێک لە هەرێمە هەرە گرنگەکانی پەرەدان بە بازاڕی وزەی جیهانی بکات، کە پێشبینی دەکرێت یەدەگی نەوتی کوردستان 45 ملیار بەرمل و هەروەها گازیش 5.66 ترلیۆن مەتر سێجا بێت (بەپێی خەمڵاندنی وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان) ئەم رێککەوتنە دەبێتە هۆی وەبەرهێنانی زیاتری رۆز نەفت لە هەرێمی کوردستان .
ئیگۆر سچین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رۆزنەفت لەبارەی رێوڕەسمی واژۆکردنەکە گوتی: ” کۆمپانیاکە هاوئاهەنگییەکانیان لەگەڵ کوردستانی عێراق، بە زینجیرەی تەواوی وەبەرهێنانەکە دەستپێدەکات. نەوتی خاو دەنێردرێتە پاڵاوگەکانی رۆزنەفت لە ئەڵمانیا، کە ئەمەش نیشانەی سەرکەوتوویی ستراتیژی هەمەجۆری بازرگانی وزەی ئێمەیە. رێککەوتنەکان لەچوارچێوەی مەرجەکانی کۆمپانیاکەمان واژۆکراون و هەروەها نموونەی وەبەرهێنانی زۆر باش لەگەڵ یەکێک لە کارەکتەرە سەرەکییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەمەش وادەکات کۆمپانیاکە گەڕان و هەروەها وەبەرهێنانی جۆگرافیایی فراوانتر بکات. دەبێتە سەرچاوەیەکیش بۆ گەشەکردنی تۆڕی پاڵاوتنی رۆزنەفت و هەروەها بەرزبوونەوەی سوودی دەستکەوتە نێودەوڵەتییەکانمان”.
رێککەوتنی رۆزنەفت و هەرێمی کوردستان
– بەدواگەڕان و وەبەرهێنانی هایدرۆکاربۆن، بازرگانی و لۆجستی.
– 700 بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا .
– 1 ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ کۆتایی ساڵی 2017.
– نەوتەکە دەنێردرێتە پاڵاوگەکانی رۆزنەفت لە ئەڵمانیا.
– هاوئاهەنگی نێوان رۆزنەفت و کوردستانی عێراق بەهێزتر دەکات.
یەدەگی نەوتی کوردستان 45 ملیار بەرمیل نەوتە.
– یەدەگی غازی کوردستان 5.66 تریلیۆن مەتر سێجایە.