ههرێمهكهیتر…. شه‌ڕێك له‌پێناو چیدا؟
ئاسۆ عه‌لی فه‌ره‌ج
پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان_عێراق، وه‌ك مورونهتێك پارتی و یه‌كێتی، له‌پێناو پاراستنی یه‌كڕیزی و به‌شداریكردنی زۆربه‌ی هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان و پسپۆڕان گه‌ڕاندییه‌وه په‌رله‌مان بۆ پێداچوونه‌وه و ده‌ستكاری(كه ئێستا زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی پارتی و یه‌كێتی و به‌شێكی گۆڕانیش به هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ده‌زانن) به‌تایبه‌تی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان(عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مان و دكتۆر ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان) له میدیاكاندا ئه‌وه‌یان دركاندوه، كه په‌سه‌ند نه‌كردنی ئه‌و پرۆژه ده‌ستورییه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بووه، به‌ڵام نیازپاكی پارتی زۆر ئیستغلال كرا، كه دوور نییه ده‌ستێكی نه‌یارانی كوردی له‌پشت بێ وه‌ك مه‌رجی گۆڕان و به‌شێك له هێزه ئیسلامیه‌كان گه‌ڕێندرایه‌وه.
له‌م پرۆژه‌دا به‌وردی ته‌ماشا بكرێ، خه‌ونی نه‌یارانی كورد بۆ پارچه پارچه‌كردنی كوردستان له گۆڕنراوه:
ده‌روازه‌ی یه‌كه‌م
بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كان
ماده یه‌كه‌می كوردستانی وه‌ك هه‌رێمێك له عێراقێكی فیدراڵ پێناسه كردوه، له ماده‌ی دووه‌مدا كه سێ برگه‌یه، بڕگه‌ی یه‌كه‌می سنوری كوردستانی دیاری كردووه به پشت به‌ستنی كارگێڕی پێش ساڵی 1968. له بڕگه‌ی دووه‌م سنوره سیاسیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی به‌ستۆته‌وه به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراقی فیدراڵ. له بڕگه‌ی سێه‌می ماده‌ی دووی ده‌ستوری عێراق، وا هاتووه(نابێ هه‌رێمێكی نوێ له نێو سنوری هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێندرێ.
ته‌ماشای ئه‌م بنه‌ما سه‌ره‌كیانه بكه‌ین، به‌تایبه‌تی بڕگه‌ی سێیه‌م كه خه‌ونی نه‌یارانی كورد له گۆڕ ده‌نێت، ده‌رفه‌تی نه‌هێشتۆته‌وه تا خه‌ونه‌كه‌ی هه‌ندێك هه‌رزه نێو حزبی گۆڕان پوچ بكاته‌وه.
ئه‌م بیرۆكانه‌ی ئێستا له میدیاكانه‌وه هه‌ندێك خه‌ڵك دهیانوروژێنێ، جگه له‌وه‌ی هه‌ڵڕشتنی جۆرێك له عینادی و هه‌وڵی نانه‌وه‌ی بشێوی و سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵك به بابه‌تێك بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی بابه‌تێكی دیكه هیچ سه‌وز ناكات. به‌ڵام كاره‌سات له‌وه‌یه، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌وروژێنێ، خۆی ئه‌زموونی كاری په‌رله‌مانتاری هه‌بێ، وه‌ك ده‌سته‌بژێری سیاسی و رۆشنبیری خۆی ناساندبێ، كه چۆن مه‌رامێكی نه‌یاران ته‌وزیف ده‌كات بۆ جوڵاندنی بابه‌تێكی هه‌ستیار، كه دابه‌شكردنی هه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌م خه‌ڵكانه هیچ ناخه‌نه سه‌ر ئه‌و واقیعه‌ی هاتۆته پێش، كه نزیكبوونه‌وه‌یه له سه‌ربه‌خۆیی و رزگاربوون له عێراق. ته‌نیا ئامانجێك له‌م بپرسه نه‌زۆكه، بازاڕ گه‌رم كردنی ناوبانگێكی خراپی خۆیان و گۆڕینی ئاڕاسته‌ی پرسیاره‌كان له‌وه‌ی كێ به‌رپرسه له دۆخه‌كه؟! جگه له‌وه‌ش، حزبه‌كه‌یان تووشی داڕوخانێكی گه‌وره بووه، له به‌رده‌م چه‌ند ئه‌گه‌رێكی مه‌ترسیداره، بۆیه ئاڕاسته‌ی ئه‌م هه‌موو چاوه‌ڕوانی و ئه‌گه‌ره‌كان ده‌گۆڕن بۆ پرسێك، كه ئومێد و خواستی هیچ تاكێكی دڵسۆز و كوردپه‌روه‌ر نییه، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ قۆناغی ژێرده‌سته‌یی كۆتایی پێبێت.
بۆیه له‌ئێستادا به تایبه‌تی له سنوری هه‌ڵه‌بجه، سلێمانی، كه‌ركووك، وه‌ك باسی ده‌كه‌ن بیكه‌ن به هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ له‌ناوبردنی پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی. ئه‌ركێكی گه‌وره ده‌خاته سه‌رشانی حزبه كوردستانیه‌كان، هه‌ڵوێستی روون نیشان بده‌ن، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به چه‌ند رێگایه‌كی مه‌ده‌نیانه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و خاوه‌ن بیرۆكانه بده‌نه‌وه، میدیاكان بازاڕی ئه‌م جۆره لێدوان و نوسین و قسانه خۆش نه‌كات.