سەركردەیەكی یەكێتی: باس كردن لە هەرێمی سلێمانی قسەیەكی بێ بنەما و پروپوچە

خواكوڕك 

پاش ئەوەی بۆ جارێكی تر باس لە دابەشكردنی كوردستان كرا، سەركردەیەكی یەكێتی لەسەر ئەو دەنگۆیە هاتە سەر خەت و دەلێت، قسە كرد لەسەر بەهەرێم كردنی سلێمانی قسەیەكی بێ بنەما و پروپوچە، لەرووی سیاسیە ، دەلێت ئێمە قسەمان لەسەر بەهێزی و یەكگرتووی كوردستانە، كەچی ئەم قسە پروپوچانەی لەرووی سیاسی بڵاو دەكرێتەوە”.

رێباز بێركۆتی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی كە لەسەر بەهەرێم كردنی سلێمانی دەكرێت دەلێـ”ئەوەی باس دەکرێت قسەی بێ بنەما و پڕوپوچە لەڕووی سیاسییەوە، ئەگەرنا ئێمە داوای کوردستانی بەھێز و یەکگرتوو دەکەین، خێرە کەسانێک باس لە بەھەرێمکردنی سلێمانی دەکەن؟ یانی ئەمە قسەیەکی ئەوەندە بێ بنەمایە کە ڕەنگە ھیچ حزبێک قسەی لەسەر نەکات، بڵاو کردنەوەی ئەم شتانە بۆ سەرئێشاندنی خەڵک و سەرودڵگرتنی خەڵکە، ئەگەرنا ئەمانە چین بڵاو دەکرێنەوە؟”.

لەبارەی ریفراندۆم و  سەربەخۆی كوردستان بێركۆتی دەشلێـ”پارتی و یەکێتی پێکەوە دانیشتنیان کردووە، بڕیارە لەگەڵ حزبەکانی دیکەش کۆبوونەوە بکرێت، ئێستا خێرە کەسێک یان چەند کەسێک پێشنیارێکی لەو شێوەیە دەکەن؟ بۆیە ئەم پرۆژەیە نە یەکێتی و نە حزبەکانی دیکەش ھەر بیری لێ ناکەنەوە و باسیشی ناکەن، قسەیەکە بۆ شڵەقانی سیاسی بەکارھێنراوە و کەسیش ناتوانێت سلێمانی جیا بکاتەوە”.

Back to top button