پەیەدە ئەو هێلە سوورەشی بەزاند

خواكوڕك

ئێوارەی رۆژی شەممە، 13ی 8ی 2016، لە قامشلۆ ئاسایشی پەیەدە، هێرش دەكەنە سەر بارەگای ئەنەكەسێ و سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردی لە سوریا ئەنەكەسێ، دەسگیر بكەن بكەن و ئەمرۆ بەرە بەیانی لەسنوری هەرێمی كوردستان رەوانەی هەرێمی كوردستان كرایەوە.

 

پاش گیرانی سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردی سوریا، ئیبراهیم برۆ، كادیر و لایانگرانی حزبەكانی ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردی سوریا، پێیان وایە ئیتر پەیەدە هەموو هێلە سوورەكانی بەزاند، ئیتر نابێت ئەمە بەسەریان دا تیپەرێت.

 

ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا نوری بریمۆ  رایگەیاندووە”شەوی رابردوو پەیەدە ئیبراھیم برۆی بۆ سنووری ھەرێمی کوردستانی ھێناوە و سنوورداشی کردووەتەوە و لە ولاتی خۆی دوور خراوەتەوە.

 

هەروەها نوری بریمۆ  ئەوەشی راگەیاند ئیتر پەیەدە ئەمەی بۆ بچێتە سەر هەموو خەڵكی كوردستان لە رۆژئاوای كوردستان دەردەكات، بەتەواوی رۆژئاوای كوردستان دەسرێتەوە لە نەخشەی سوریای عەرەبی، ئەمەش بۆ هەموو كورد هێلی سورە، بۆیە لەكەسایەتی ئیبراهیم برۆ دەیانەوێت هەموو كورد بخەنە دەرەوەی كوردستان.

 

 

پێشتر ئیبراهیم برۆ رایگەیاندبوو، نابێت بگەڕێیتەوە، ئەگەر بچمەوە مەترسی دەستگیركردنم هەیە، بەڵام من گوێ بەمە نادەم و دەگەڕێمەوە.”.

Back to top button