سەرجەم وەزارەتەكان بۆ پێش جەژن مووچەكانیان دابەش دەكرێت
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، وابریاری لەم دوو رۆژەی داهاتوو دا وەك مانگی رابردوو وەزارەتی دارای كۆی خشتەی مووچەی مانگی چواری لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا بكات، سەرچاوەیەكی ئاگاداریش لە وەزارەتی دارای دەلێت سەرجەم وەزارەتەكان مووچەی مانگی چوار وەردەگرن لە مانگی رەمەزاندا”.
پێشتر وەزارەتی دارای راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، داوای پەلەکردنی لە ناردنی لیستی مووچەی فەرمانگەکان بۆ گەنجینەکان کردووە، لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بە شێوەیەکی تایبەت لەلایەن وەزارەتی داراییەوە وردبینی تێدا دەکرێت، بۆ وەزارەتەکەیان نێردراوە”.
سەرچاوەكەی خواكوڕك راشی گەیاندووە كە مووچەی مانگی چوار بەبەراورد لە مانگی سێ پێشدەخرێت، زووتر دابەش دەكرێت هۆكارەكەشی ئەوەیە كە وەزارەتی دارای دەیەوێت مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان پێش هاتنی جەژنی رەمەزان دابەش بكرێت، نەمێنێتەوە بۆ دوای جەژن”.
سەرچاوەكە گوتیشی “ئەگەر زۆرە لە چەند ڕۆژی سەرەتای ئەم هەفتەیەدا، کاری وردبینیی لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە تەواو بکرێت و نووسراوی پێ بکرێت، بەم جۆرەش وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا وادەیی دابەشکردنی مووچەی مانگی (4)ی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت“.