لەماوەی 10 رۆژ بزانە چەند كەس لەهەولێر لەسەر سەرپێچی كارەبا سزا دراون

خواكوڕك 

حوسێن حەمەد قادر، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر رایگەیاند لەماوەی 10 رۆژدا نزیكەی 100 سەرپێچی كارەبا براوە، داواش لە هاوڵاتیان دەكرێت هەرشوێنێك سەرپێچی تێدا كرابێت بەرامبەر كارەبا،ئەگەر ناوی ئەو كەسەمان پێبڵێت، كە سەرپێچیەكەی بۆ ئەنجامداوە لە سزادان دەبەخشرێ‌”.

بەرێوەبەری گشتی كارەبا هەولێر دەشلێـ” لە ماوەی 10رۆژی هەڵمەتی بڕینی سەرپێچیەكانی كارەبادا، نزیكەی100 سەرپێچیمان بڕیوە، كەسی سەرپێچیكار جگە لەوەی غەرامە دەكرێت، غەرامەكەشی لە ماڵان 30 یان 60 هەزار دینارە، بۆ شوێنی بازرگانیش 50 یان 200 هەزار دینارە، هاوكات بۆ ماوەی دوو ساڵیش پارەی بەكارهێنانی كارەبای لەسەر هەژمار دەكرێت، هەر شوێنێك كە سەرپێچی كارەبای كردووە، ئەگەر ناوی ئەو كەسەمان پێبڵێت، كە سەرپێچیەكەی بۆ ئەنجامداوە لە سزادان دەبەخشرێ‌”.

هەروەها حوسێن حەمە قادر لەبارەی ئەگەر سەرپێچیكار بەخۆی بێت بۆ لابردنی سەرپێچیەكە ئەوە سزاكەی سوك دەبێت و دەلێت داوا لە‌و كەسانە دەكام، كە سەرپێچی كارەبایان كردووە، خۆیان سەردانیان بكەن بۆ بڕینی سەرپێچیەكان، چونكە ئەگەر خۆیان سەردان بكەن، سزادانیان كەمتر دەبێت ‌و گوتیشی “ئێستا پێشنیازێكی وەزارەتی كارەبا، بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزكراوەتەوە، كە سزاكانی سەرپێچی كارەبا، بۆ سێ‌ هێندەی ئێستا زیاد بكرێت، دڵنیاشین بە ئەرێنی وەڵام دەدرێنەوە هەروها دەشلێـ”نزیكەی 510 هەزار هاوبەشی كارەبای هەیە، 87% ماڵن.

Back to top button