ئێران: ئەمریكا بەهەموو هێزیەوە دەیەوێت دەوڵەتی گەورەی كوردستان دروست بكات
خواكوڕك
حەسەن هانیزادە شارەزا لە كێشەكانی رۆژئاوای ئاسیا دوای ئاماژەدان بە پشتیوانی سەربازی ئەمەریكا لە كوردانی سووریا لە لە دیمانەیەكدا لەگەڵ ماڵپەری فەرمی ئێرانی ( ئیلنا) گوتی: ناردنی جۆرەها چەك بۆ كوردانی سووریا، پێشەكییەكە بۆ دامەزراندنی كوردستانی گەورە ئەوەی كە ئەمەریكا لە رابردووەوە تا ئێستا هەوڵی دامەزراندنی بۆ داوە. وادیارە لە مانگەكانی داهاتوودا هەرێمی كوردستانی عێراق پلانی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی بە شێوەی رەسمی و فەرمی دەستپێدەكات و هاوتەبەریب لەگەڵ ئەوە دامەزراندنی دەوڵەتی فیدراڵی یان هەمان پرۆژەی كوردستانی گەروە لەلایەن ئەمەریكا دەستپێدەكات. بەشێك لە شرۆڤەكاران پێیان وایە كە ئەم پرۆژە لە مانگەكانی پێشووتر و تەنانەت لە بەرخۆدانەكانی خەڵكی كوبانی دژی داعش دەستیپێكردووە و لەئێستادا بەرەو كامڵبوونی پرۆژەكە دەڕۆین.
هەروەها هانیزادە دەشلێــ” بەكارهێنانی یەكینەكانی پارستنی گەل (یەپەگە) لەلایەن سووریایەوە دژی پایتەختی داعش لە رەققە، یەكێك لەو بابەتانەیە كە بێگومان بۆ دامەزراندنی كریدۆری خودموختاری كوردی لە سووریاوەیە تا عێراق. هەر بۆیە ئێستا دەبینین جۆرەها چەك سووكی سەربازی، نیوە قورس و قورس لەلایەن پێنتاكگۆنەوە بۆ كوردانی سووریا ناڕەزایەتی و توڕەیی توركیایی لێكەوتۆتەوە و لەلایەكی دیكەوە ئەم بابەتە دەتوانێت كێشەی جددی بۆ سووریا بەتایبەت دابەشكردنی ئەو وڵاتە دروستبكات.
ئەم شارەزای كاروباری ناوچەكە دوای ئەوەی جەختی كردەوە كە لە مانگەكانی داهاتوودا شتی سەیر و سەمەرەی زۆر گەورە دەبینین كە كوردەكان لە چەقی ئەو رووداوانەدان، گوتی: بە پێی ئەو شتانەی لە بەردەستن مانگەكانی داهاتوو ناوچەی رۆژئاوای ئاسای رووداوی سەیروسەمەرە لە بواری مەیدانی و سیاسی بە خۆیەوە دەبینێت. چونكە تێلئەبیت و واشینگتۆن بە ئاشكرا بەدوای دامەزراندنی ناوچەی خودموختاری كوردییەوەن و بۆ ئەم مەبەستەش ناردنی چەك بۆ كوردانی سووریا دەبێت وەكوو ژێرپێخستنی ئاشكرا یەكپارچەیی خاكی سووریا لەقەڵەمبدرێت. بۆیە شرۆڤەكردنی دۆ مۆدیلی موسڵ و رەققە لەگەڵ یەك ئەم مانا دەبەخشێت كە كوردەكان وەكوو هۆكارێكی گرنگ لەم دوو پرۆژەدا توانیویانە سەرەڕای راكێشانی سەرنجی پشتیوانییەكانی ئەمەریكا، هەوڵ بۆ چارەسەركردنی پرسەكانی دیكەیان بدەن كە یەكێك لەوانە سەربەخۆیی كوردستانی عێراق و دوای ئەوە سووریا دەبێت.
لە كۆتایشی دا حەسەن هانیزادە دەشلێـ: لەم رۆژانەدا لە دیمانەیەكدا كۆمسیۆنی سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان ئامادەگی خۆی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی راگەیاند و ئەگەرێكی زۆر ریفراندۆمی سەربەخۆیی لەو ناوچەیە بەڕێوە دەچێت بەڵام كاتی كۆتاییەكەی دیاری نەكراوە. هەر بۆیە دەبێت سەرنج بدەین كە دامەزراندنی “شریتی كوردی” پێكهاتوو لە سنوورەكانی توركیا، سووریا و لە كۆتاییدا عێراق، پلانی سوننەتی ئیسڕائیلە بۆ هاتنەدی ئامانجی لە نیلەوە تا فوڕات. بەم شتانەی كە باسمان كرد و بە پێی لێداوانەكانی بەرپرسانی هەرێمی كوردستانی عێراق و هەروەها بەرجەستەبوونی رۆڵی كوردەكانی نزیك لە ئەمەریكا لە سووریا بۆ شەڕی دژی داعش، لە مانگەكانی داهاتوودا بەتایبەتی دوای ئازادسازی تەواوی موسڵ رووداوی زۆر گرنگ و سەرسوڕهێنەر بە چاوی خۆمان دەبینین.