ئاڵا تاڵەبانی: مام جەلال كورد نیە و سەر بەهۆزێكی عەرەبی شیعەیە
خواكوڕك
لەدیمانەیەكدا لەگەڵ كەناڵی فەرمی سەر بە مالیكی (ئافاق) ئاڵا تاڵەبانی دەلێـ ” تاڵەبانی بەرەچەڵەك سەر بەهۆزی بەنی ئەسەدی شیعەین، ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێم دەلێن كچە مامەكەمان، ئەم قسەیەی ئاڵا تاڵەبانی كاردانەوەی تووندی بەدوای خۆی داهێناو لە وەڵامی ئاڵا تاڵەبانی دا برازایەكی جەلال تاڵەبانی دەلێـ”ئاڵا تاڵەبانی دەمانباتەوە بۆ ڕەچەڵەکی شیعە، ئێمە سوننەیی خۆمان لێ زیادە تا ببین بە شیعە؟ دواتر خێزانی تاڵەبانی زیاتر بەرەو عەلمانیەتن تا بەرەو تایەفەگەری و ئایینگەرایی، زۆر بە مەزهەبگەراییەوە پەیوەست نین،
لەپاش قسەكانی ئاڵا تاڵەبانی لەبارەی رەچەڵەكی تاڵەبانیەكان، چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەم قسەیە ئاڵا تاڵەبانی گومان لەسەر مام جەلال دروست دەكات، كەكورد بێت، لەبەرامبەر دا شێخ عەلی تاڵەبانی، برازای جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتی لەوەڵامی ئاڵا تاڵەبانی دەشلێـ” ئێمە بنەماڵەی تاڵەبانین، پێم سەیرە شتی وامان بۆ نەزانیوە؟ ئێمە وەک عەشیرەت زەنگەنەین، بەڵام لەناو زەنگەنە بەحوکمی شێخایەتی، بەو نازناوەوە ناسراوین، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ناوچەی سەنگاوین”جەختیشی لەوە کردەوە: تاڵەبانیەكان زیاتر كەسانی عەلمانی و تێکەڵی سیاسەت بوونە، بەتایبەت ئەوانەی تێکەڵی پارتی بوون یان لەگەڵ حزبی شیوعی بوون، بەتایبەت موکەرەم تاڵەبانی و د. نووری تاڵەبانی و مام جەلال زیاتر عەلمانی بوون”.
لەبارەی ئەو قسەكانی ئاڵا تاڵەبانی برازاكەی مام جەلال دەشلێــ”ناکرێت ھەر کەسێک لە خۆیەوە قسەیەک فڕێ بدات و ھیچ بەڵگەیەکیشی لەو بارەوە نەبێت، ئێمە کوردین و بنەماڵەیەکی کوردپەروەرین، بۆ خۆمان بچووک بکەینەوە و بۆ خۆمان بەکەم بزانین؟ بۆ ڕەچەڵەک بۆ خۆمان دروست بکەین؟، هەروەها دەشلێــ”ھەر کەسێک قسەیەک دەکات بۆ موجامەلەی ئەملا و ئەولا بەناوی بنەماڵەی تاڵەبانییەوە، ئەوە زۆر خراپە باسیشی لەوە کرد کە ئەوان لەگەڵ ئەوەدا نییە بۆ شتێک بگەڕێنەوە کە هیچ بنەمایەکی نییە و گوتی: ئێمە لە کوێ و بەنی ئەسەد لە کوێ؟”.