مامۆستایەكی زانكۆ: تێناگەم كە گۆڕان قایمقامێكیان پێنە گۆڕدرێت.. ئەو هەرێم هەرێمەیان لە چیە
خواكوڕك
دوای ئەوەی هەڵسوراوێكی بای بزووتنەوەی گۆڕان بۆ چەندین جار داوای دروستكردنی هەرێمی سلێمانی كردووە, لە دواهەمین جار چەند رۆژێك بەر لە ئەمڕۆ عەدنان عوسمان لە تۆڕی كۆمەڵایەت فەیسبوك دەنوسێت, بە مەبەستی رێگری گرتن لە سەبەخۆی داوای هەرێمی سەر بەخۆی سلێمانی بكەین, لە وەڵامدا مامۆستایەكی زانكۆی ئەوەی نەشاردەوە كە هەوڵەكانی بەهەرێمكردنی سلێمانی بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندیی ئێرانەوە و بۆ ئەمەش، ”دەوڵەتی یاسا و پەكەكە پشتیوانی لە بزووتنەوەی گۆڕان دەكەن“.
سیروان حەمەشەریف، مامۆستای زانكۆ لە شاری سلێمانی، لەبارەی هەوڵەكانی جیاكردنەوەی ھەرێمی سلێمانی كە بەشێك لە ھەڵسووڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان بانگەشەی بۆ دەكەن، بە مالپەڕی (باسنیوز)ی ڕاگەیاندبوو: ”ئێوە نەتوانن قایمقامێك بگۆڕن، نەتوانن بەرێوەبەری ئاسایش بگۆڕن، نەتوانن گرفتی پارێزگارێك یەكلا بكەنەوە، نەتوانن بچووكترین گرفتی ئیداری و كارگێڕی لەم سنوورە چارەسەر بكەن، ئیتر دروستكردنی ھەرێمێك واتای چییە؟ ھەرێم لە پای چی جیادەبێتەوە؟ خۆ ئەمانە پێكھاتەیەكی دیكە نین كە بیانەوێت لە ھەرێمی كوردستان جیا ببنەوە؟ ئێمە ھێشتا دەوڵەت نین تا ھەرێمێكی دیكە جیا ببێتەوە، بەڵام ئەم ھەوڵە بۆ تێكدان و شلەقاندنە“.
ئەو مامۆستایەی زانكۆ پێی وایە كە سیاسەتەكانی هەرێمی كوردستان بە ئاراستەی سەربەخۆیی، سەركەوتوو بووە و ”ئەوانیش ئەمەیان پێ هەزم ناكرێت“. بۆیە دەڵێت: ”ئەوەی گۆڕان وتوویەتی بۆ تێكدانی كیانەكەیە، ئیستاش دەوڵەتی یاسا و پەكەكە لەو بارەوە لەسەر هێڵن، وڵاتانی دراوسێ پێیان خۆشە ئەگەر بەدەستی ئەوان نەبێت بە دڵی ئەوانە، لەوەش دەچێت بۆ ڕاگرتنی ھیلالی شیعە بێت لە ناوچەكە، بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی ئێرانە بۆیە دەوڵەتی یاسا و پەكەكەش حەزی پێ دەكەن، نایشارینەوە ھەوڵەكانیان بۆ بە كانتۆنكردنی شنگال و بەهەرێمكردنی سلێمانییە”.
سیروان حەمەشەریف، باسیشی لەوە كرد كە پشتیوانی فراوانی دەوڵەتی یاسا كە نووری مالیكی سەرۆكایەتی دەكات بۆ ئەم پرسە، ”تەنیا وەك كارتێكە لەدژی ھەرێمی كوردستان“.