عەتا سەراوی: كتێبی دیداری تەمەن قسەی مام جەلاڵ نیە, نەفرەت لە مێژوو شێوێنان

خواكوڕك

ئەندامێكی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی كۆمێنتێك لە سەر ئەو كتێبی(دیداری تەمەن لە لاوێتیەوە بۆ كۆشكی كۆماری)دەنوسێت و پێیوایە قسە زۆر هەڵدەگرێت ، و دەشڵێت ” نەفرەت لە مێژوو شێوێن و تێكدەران”.

عەتا سەراوی ، كادری سەربازی یەكێتی لە مینانەی ئەو كومێنتەی دا دەڵێت ” بەندە وەكو پێشمەرگەیەكی دێرینی سۆسیالیست و شۆڕشی نوێ وەكو كادرو فەرماندەی پێشمەرگە 14 ساڵ سۆسیالیست بونم و شەش ساڵ ئەندامی سەركردایەتی سۆسیالیت و 20 ساڵ یەكێتی بونم كە 14 ساڵ بە پلەی كارگێڕی فەرماندەیی گشتی بە پلەی سە ربازی لیوا و6 ساڵیشە ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیم سەدان جار لە خزمەتی كاك ڕەسوڵ مامەند و مامۆستا مەلا ناسیح و بەڕێز مام جەلال بوم باسی شەهیدان كاردۆ گەڵاڵی و عەلی هەژار ناكە م دڵنیام هەرگیز ئەوە قسەی مام جەلال نەبوە و نییە.

دەشڵێت ” باشە كە كاك ڕەسوڵ گەڕایە وەلایی یەكێتی ئەوو كات خوالێخۆش بو كاك نەوشیروان جێگری سكرتێری گشتی بو كاك ڕەسوڵ كرا بە بەرپرسی دەستەی كارگێڕو ئەو هەمو فیلەی یەكێتیش بە شانازیی یەوە قبوڵ یان بوو”.

سەراوی لەدرێژی كۆمێنتەكەی دا ، دەڵێت “من پێم وایە ئەوە زوڵمێكی گەورەیە لە پێش دا لە مام جەلال دەكرێ ،دواتر لەو تێكۆشەرە گەورانە و هەق وایە ماڵی مام بە دەنگ بێن لە سەر ئەو بوختانە گەورانە “.

ئەوەش دەخاتە ڕوو ، لەوەی هەمومان باری تەندروستی مام دەزانین هەق نییە ڕێگا بدرێ بە ناوی مام دڵی سەدان تێكۆشەریی وەكو ئیمە و مانان زویر وكرمین بكەن”.

دەشنوسێت ، من دڵنیاشم چۆن كاتێ مام نەخۆش كەوت یەكێ دەیوت سڵاوتان لێ دەكاو یەكێ دەیوت ئەو ڕێگای داوین بۆ سەرۆكی درێژ بكەینەوە و یەكێ دەیوت چاوتان ماچ دەكا دواتر دیتمان بە داخەوە باری تەندروستی مام ئەوكات قەت ڕێگایی نەداوە ئەو پە یامانەبنێرێ”.

ئەو بەرپرسەی یەكێتی ، دەشڵێت ” تكایە ئێستا باری تەندروستی مام باشترە جوانتر نەبو بە واژۆیەكی خۆی ئەو دیداری تەمەنە چاپ و بڵاو بكرێتەوە بەندە لای خۆمە وە دڵنیام ئەو بوختانانە هەرگیزقسە ی مام نین و كاك ڕەسوڵ و مەلا ناسح و عەلی هەژار و كاردۆ گەڵاڵی بە قەد كفنی خۆیان و شەهیدەكان مان پاك و بێگەرد بون”.

لە كۆتایشدا سەراوی دەڵێت ” سڵاو لە شەهیدان سڵاو لەمامی ڕێبەرو سەرۆك مان مام جەلال نەفرەت لە مێژوو شێوێن و تێكدەران بژی یەكێتی نیشتمانی ی كوردستان و سێ كوچكە ی شۆڕشی نوێ بزوتنەوەی سۆسیالیستی كوردستان و كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستان و هێڵی گشتی لە گە ڵ ڕێزی عە تا سە راویی”.

Back to top button