ئەمریكا دەزگایەكی سیخوڕی تایبەت بە ئێران دروست دەكات

خواكوڕك
ئەمڕۆ شەممە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆنرناڵ بڵاویكردۆتەوە “لەلایەن چەند بەرپرسێكی “سی ئای ئەی”ەوە زانیاریان پێگەشتوە ئەمریكا دەزگایەكی نوێی تایبەتی بە سیخوڕیكردن لەسەر ئێران دروست كردوە”.

ڕۆژنامەكە باسی لەوەش كردوە ” ئەم دەزگا نوێیە بەفەرمانی راستەوخۆی سەرۆك دۆناڵد ترەمپ دروستكراوە و ئامانجیشی ئاگاداربونیەتی بە وردی لە هەموو جموجۆڵیكی ئێران و دەزگاكەش لەلایەن چەند سیخوڕیكی پلە باڵای دەزگای سی ئای ئەی ەوە بەڕێوە دەبریت”.

بەپێی بڵاوكراوەی رۆژنامەكەش دەزگاكە ژمارەیەك كەسی تایبەتمەند و زۆر شارەزا لە كاروباری دەزگا هەواڵگرییەكان كاری تێدا دەكەن و ئامادەییان تێیدایە لە هەر كاتێكدا كردەوە نهێنی بۆ بەرژەوەندی دەزگاكەیان ئەنجام بدەن”.

Back to top button