میدیایەكی سێبەری گۆڕان: نهێنیەك لەسەر سەركردەیەكی یەكێتی ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
میدیایەكی نزیك لە گۆڕان نهێنیەك لەسەر سەركردەیەكی باڵای یەكێتی بڵاو دەكاتەوە، لەكاتی سەردانی كردنی نوری مالیكی دا ئامادەی پێشوازی نەبووە، لەنوری مالیكی و دەلێت ئەو سەركردەیە، نامەیەكی نهێنی بۆ بارزانی دەنێرێت و ئەمادە نەبوونی لە پێشوازی كردنی مالیكی بۆ بارزانی روون دەكاتەوە،
ئەو میدیایە كە ئامانجی نامەكەی بەئەدەبیاتی گۆڕان بڵاو كردۆتەوە، دەلێت ئەو سەركردەیە لەكاتی هاتنی مالیكی بۆ سلێمانی خۆی لە پێشوازی مالیكی دەدزێتەوە و ئەو رۆژە دەچێتە هەولێر و نامەیەك بەنهێنی بۆ بارزانی دەنێرێت و ئامادە نەبوونی لە پێشوازی كردنی نوری مالیكی بۆ بارزانی رووندەكاتەوە.
لە نامەكەدا كە میدیاكە بە ئەدەبیاتی گۆڕان بڵاوی كردۆتەوە، گوایە ئەو سەركردەیە ئامادە نەبووە پێشوازی لەمالیكی بكات، لەبەر ئەوەی لەرێگای هەولێرەوە نەهاتووە لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم كۆنەبۆتەوە، بەڵام میدیاكە بەرپرسانی حكومەت بە بەرپرسانی پارتی ناو دەبات.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە لەو رۆژەوە كە فواد حسێن سەردانی لایانەكان دەكات لە سلێمانی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو، كۆدەبێتەوە نەوشێروان لەو رۆژەوە لەهەوڵی ئەوە دایە، كە ناكۆكی لەنێوان بەرپرسی گوێرایەلی خۆی لەناو یەكێتی و لەگەڵ بەرپرسی دەرەوەی خۆی بەگژ یەك دابكات و ئەو بابەتەش تەنها بۆ ئەوە بووە، كە كێشەكانی ناوەخۆی یەكێتی قوڵ بكاتەوە، گومان لەناو یەكێتی دروست بكات، بۆ تێكشاندنی باڵەكان لەناو یەكێتی بۆ ئەوەی باشتر زاڵ بێت بەسەر یەكێتی.
لە ١٧و ١٨ مانگی رابردوو نوری مالکی مووچەبڕی كوردستان و خاوەنی بیرۆكەی تەسلیم كردنی چەك بە داعش لە موسڵ، سەردانی سلێمانی کردوو لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی و نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بە جیا کۆبووەو لەدیمانەیەكیشی دا نوری مالیكی دەلێت لەناو یەكێتی و گۆڕان هەستی بەوە كردووە كە ئەو دوو حزبە دژی سەربەخۆی كوردستان و دابەش كردنی عێراق بوونە.