ئازاد سرێشمەیی: هەڕەشەكان كاریگەرییان لەسەر ڕیفڕاندۆم نابێت

خواكوڕك

دوای ئەوەی نوری مالیكی لە هەفتەی رابردوو لە چاو پێككەوتنێكی لەگەڵ رۆژنامەیەكی لوبنانی هەڕەشی لە هەرێمی كوردستان كرد لە بارەی ئەو هەنگاوانەی كە بۆ پرسی ئەنجامادین ریفراندۆم و كاكردن بۆ سەربەخۆی كوردستان هەلیناون, چاودێری سیاسی پێی وایە، ئەوەی (مالیكی) دەیكات و دەیڵێت بۆچوونی ھەموو شیعە و شەقامی شیعە نییە، تەنیا بۆچوونی خۆیەتی، ئێمە لەگەڵی ڕاھاتووین و دەشڵێت، ھەڕەشە و لێدوانەكانی ھەندێ كەس و لایەنیش ھیچ كاریگەرییان لەسەر پڕۆسەكە نابێت و ئەمساڵ ڕیفڕاندۆم بەڕێوەدەچێت.

(ئازاد سرێشمەیی)، چاودێری سیاسی و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ”ئەو كاتەی لە عێراق حكوومەتێكی بەھێز ھەبوو، (مالیكی)، خۆی سەرۆكی ئەو حكوومەتە بوو، ھەموو تواناكانی بەكار ھێنا بۆ دژایەتیكردنی ھەرێمی كوردستان، ئەوەی پێی كرا و بۆی چووەسەر، كردی؛ ھەر لە پێكھێنانی ھێزی دیجلە و بڕینی قووتی ھاووڵاتییانەوە، ئەوەی بەرامبەر بە گەلی كوردستان نەیكرد، پێی نەكرا، لەگەڵ ئەو ھەموو دژایەتییەش (مالیكی) ھیچی بەرامبەر بە ھەرێمی كوردستان پێ نەكرا، ئەگەر ئەو كات لە لووتكەی دەسەڵاتدا بوو ھیچی پێ نەكرا، ئێستا تەنیا سەرۆكی كۆتلەیەكە، چی پێ دەكرێت.”
ئەو چاودێرە سیاسییە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: ”ئەوەی (مالیكی) دەیكات و دەیڵێت، بۆچوونی ھەموو شیعە و شەقامی شیعە نییە، تەنیا بۆچوونی خۆیەتی، ئێمە لەگەڵی ڕاھاتووین. بەر لە ھەموو ھەڵبژاردنەكان پڕوپاگەندە بۆ خۆی دەكات و لەو چوارچێوەیەشدا ھێرش دەكاتە سەر ھەرێمی كوردستان و كورد، بەڵام وەك جارەكانی دیكە ھیچی پێ ناكرێت.”
ئازاد سرێشمەی گۆتیشی: ”مەبەست لەو ھەڕەشە و كێشانەی بۆ ھەرێمی كوردستان دروست دەكرێن، ئەوەیە كە پڕۆسەی سەربەخۆیی سەرنەگرێت، بەڵام ھەرچەندی دژایەتیی ڕیفڕاندۆم بكرێت، ھەرێمی كوردستان زیاتر موكڕ دەبێت لەسەر پرسی سەربەخۆیی و دڵنیام ئەمساڵ پڕۆسەكە بەڕێوەدەچێت و سەریش دەكەوێت، چونكە ئیرادەیەكی زۆر لە لایەن ھاووڵاتییان و لایەنە سیاسییەكانەوە بۆ پرسی سەربەخۆیی و ڕیفڕاندۆم ھەیە، ئەو ھەڕەشە و لێدوانانەی ھەندێ كەس و لایەنیش ھیچ كاریگەرییان لەسەر پڕۆسەكە نابێت.”

Back to top button