دوا بڕیار وهزارهتی پهروهرده چیه سهبارهت به دخول عام بۆ قوتابیانی پۆلی 9ی بنهڕهتی و 12ی ئامادهیی.؟
خواكوڕك
وهزارهتی پهروهرده سهبارهت به دخول عام دوا بڕیاری خۆی دا و ئهو بڕیارهی به ههموو شیوهیهك رهفز كردهوه، له تاقیكردنهوه گشتیهكانی قۆناغی (نۆی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی).
(سامان سیوەیلی) گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندوه “بەھۆی ئەوەی خوێندن لە چەند ناوچەیەکی کوردستان، لەمساڵدا بۆ ماوەی نزیکەی دوو مانگ دواکەوت، دواکارییەکی زۆرمان لەسەرە بەوەی سەرجەم قوتابیانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی و نۆی بنەڕەتی داخلی تاقیکردنەوە گشتییەکان بکەین”.
بەڵام وەزارەتی پەروەردە دوا بڕیاری لەو باریەوە داوە و وەکو (سیوەیلی) گوتویهتی” بڕیارەکە ئەوەیە” ئەوەی لە 3 وانە و کەمتر کەوتبێت داخڵی تاقیکردنەوە گشتییەکان دەبێت، بەھیچ جۆرێک سەرجەم قوتابیانی پۆلی 9 و 12ـی ئامادەیی داخڵی تاقیکردنەوە گشتییەکان ناکرێن، چونکە ئەوە زیان بە پرۆسەی پەروەردە دەگەیەنێت”.
لە مێژووی عێراقدا تەنیا دووجار سەرجەم قوتابیانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی داخڵی تاقیکردنەوە گشتییەکان کراون؛ جارێک لە سەردەمی پاشایەتی و، جاری دووەمیش لە ساڵی 2003 کاتێک رژێمی بەعس رووخا.
ئەمساڵ لە ھەرێمی کوردستان، تاقیکردنەوەی گشتیەکان بۆ پۆلی 9 بنەڕەتی رۆژی 14 مانگو بۆ پۆلی 12 ئامادەیش رۆژی ١٥مانگی شەش دەست پێ دەکات.
ئەمساڵ لە ھەرێمی کوردستاندا، تاقیکردنەوەی گشتییەکان بۆ پۆلی نۆ 14/6/2017 دەستپێدەکەن، پۆلی 12ـی ئامادەییش لە ناوەڕاستی مانگدا واتا 15/6/2017 دەستپێدەکەن.