ریال مه‌درید به‌ شایسته‌ی بوو به‌ پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و له‌ یاریگای كاردیف یانه‌ی ریال مه‌درید یانه‌ی پۆڤانتۆسی ئیتاڵی گۆلبارانكرد، بۆ جاری 12هه‌مین له‌ مێژووی خۆدیا بوو به‌ پاڵه‌وانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و جامه‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه‌ بۆ دووه‌م جاری له‌سه‌ر یه‌ك.

ریال مه‌دریدی ئیسپانی توانى به‌ئه‌نجامى (4×1)سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ، له‌ خوله‌كى (20)كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆلى یه‌كه‌مى تۆمار كرد ، دواتر ماریۆ ماندۆزیكیچ توانى گۆلى یه‌كسان له‌ خوله‌كى (27)تۆمار بكات و نیوه‌ى یه‌كه‌م به‌یه‌كسان بون به‌كۆتا هات،
له‌ گێمى دووه‌م ریال مه‌درید ئاستێكى به‌رزى پێشكه‌ش كرد و توانى سێ گۆلى یه‌ك له‌دواى یه‌ك تۆمار بكات ،كاسمیرۆ له‌ خوله‌كى (61)گۆلى دووه‌مى تۆمار كرد ، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ خوله‌كى (64) مێره‌نگى كرده‌ خاوه‌ن گۆلى سێ یه‌م ، ناوبژیوان یاریزانى كۆڵۆمبى و یانه‌ى یۆفانتۆس كوادرادۆى به‌كارتى سوور له‌ خوله‌كى (84)ده‌ركرد و ماركۆ ئه‌سینسۆ توانى گۆلى چواره‌م تۆمار بكات له‌خوله‌كى (90).

به‌م ئه‌نجامه‌ش ریال مه‌درید باڵا ده‌ستی خۆی به‌سه‌ر یانه‌كانی ئه‌وروپا نیشاندا و بۆ جاری 12هه‌مین له‌ مێژووی یانه‌كه‌ و به‌ بێ ركابه‌ر ببێ به‌ پاڵه‌وان، كریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی ریال مه‌دریدیش دوو گوڵ تۆمار بكات و ببێت به‌ گۆڵكاری خوله‌كه‌.

Back to top button