جێگری سوپا سالاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ حه‌شدی شه‌عبی: شنگال هێلی سووره‌

خواكوڕك

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە هۆشداری توند ده‌داته‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و رایده‌گه‌ێنێت” ناكرێ حه‌شدی شه‌عبی ئارامی سنوری شنگال تێكبدات، چونكه‌ پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌ش نه‌بوون، بۆیه‌ گرفت درووست بكه‌ن لێیان قبوڵناكرێ، به‌ لای ئێمه‌شه‌وه‌ شنگال هێلی سووره‌.

(سالار محەمەد جەباری)، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە رایگه‌یاندوه‌”حه‌شدی شه‌عبی زۆر له‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌یه‌وێت خۆی نزیكبكاته‌وه‌ له‌ هه‌ندێك شوێنیش هاتۆته‌ پێش، ده‌یانه‌وێ رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا بشێوێنن، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌وه‌ قبوڵ ناكری ئارامی شنگال تێكبده‌ن، ئه‌شیانه‌وێ ئێزیدییه‌كان بكه‌ن به‌ حه‌شدی شه‌عبی، به‌ڵام قیه‌ی كۆتایی ئیمه‌ وه‌كو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شنگال هێلی سووره‌ و ده‌بێت زۆر ووریا بن.

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌ ” پێمان وایه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ له‌ نێوان په‌كه‌كه‌ و حه‌شدی شه‌عبی، به‌ڵام به‌ هیچ جۆڕیك ناكری ئه‌وان له‌و سنوره‌ بمێننه‌وه‌ ئه‌وێ خاكی كوردستانه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌یان پارێزێت، بۆیه‌ دوای ته‌واوو بوونی ئه‌ركه‌كانیان ده‌بێ بڕۆن، گرفتی حەشد لەوەدایە یەک ناوەندی بڕیاریان نییە، نیزیکەی ٦٠ گرووپی جۆراوجۆرن، بۆیە کاتێک دەڵێین لە داهاتوودا گرفت دروست دەکەن، لەو ڕوانگەیەوەیە.

Back to top button