قه‌ڵه‌وه‌كان له‌ كام ووڵات زۆرن،هۆكاری قه‌ڵه‌و بوونیان چیه‌.؟

خواكوڕك

ووڵاتی مه‌كسیك به‌هۆی به‌دواداچوونێكه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و ووڵاتانه‌ی كه‌ هاووڵاتیانی ووڵاته‌كه‌ی زۆر قه‌ڵه‌ون و قه‌ڵه‌وه‌كان له‌و ووڵاته‌ ده‌ژین به‌ زۆری.

خراپی خواردن و شەكرەو خواردنەوە گازییەكان بۆتە مایەی قەڵەوبوونی هاوڵاتیانی شاری مەكسیكۆ ستی و تەنانەت ژمارەی قەڵەوەكان لەوێدا گەیشتۆتە پێنج ملیۆن كەس، نەخۆشی قەڵەوی بەیەكێك لەنەخۆشییە بەربڵاوەكان لە مەكسیك لەماوەی سێ‌ ساڵی رابردوودا بەشێوەیەكی بەرفراوان بڵاوبۆتەوە، ئێستاش ئەو ووڵاتە بۆتە ووڵاتی هاوڵاتیە قەڵەوەكان.

له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ لە مەكسیك كێشەی بڵاوبوونەوەی مادە هۆشبەرەكان سەری هەڵداوەو لایەنی كەم (100) هەزار كەس تووشی نەخۆشییەكانی هاتوون و لایەنی كەمیش (800) هەزار كەس لەماوەی (10) ساڵی رابردوودا گیانیان لەدەستداوە.

لەساڵی (2014) حكومەتی مەكسیك بڕیاریدا باج بەڕێژەی (%10) بەسەر خواردنەوە ئاساییەكان بسەپێنێت، بەتایبەتی ئەوانەی شەكرەیان تێدایە، ئەوەش بۆ ئەوە بووە تاكو خواردنەوەیان كەمتر بكاتەوە.

Back to top button