ووڵاتی یهك ملیۆن فیل بناسه و بزانه بۆچی ئهو ناوهی لێندراوه.؟
خواكوڕك
ووڵاتی خاكی ملیۆن فیل، یهكێكه لهو ووڵاتانهی كه نمایشی فیلی تێدا ئهنجامدهدریت و به یهكێك له ووڵاته سهرسوڕهێنهرهكانی جیهان دهناسرێت بۆ بهخێوكردنی فیل و نمایشهكانی.
ووڵاتی (لاوس) یەكێكە لە ووڵاتانی خۆرهەڵاتی دوور، ئەم ووڵاتە بە خاكی ژیانی فیلەكان ناسراوە، فیلەكان لە ووڵاتی لاوس نمایشی جوان ئەنجام دەدەن، ئەمە لەگەڵ ئەوەی خاكی ئەو ووڵاتە بە خاكی ملیۆن فیل ناسراوە.
فیلەكان بە كاروان نمایشی جوان ئەنجام دەدەن، بەتایبەتی لە ڤیستیڤاڵی ساڵانە كە لە هەرێمی (سایابۆری) لە باكووری لاوس بەڕێوەدەچێت.
لەلایەن خۆیەوە (یانیۆنگ سیباسیۆت) یەكێك لەكاربەدەستانی هەرێمی (سایابۆری) رایگەیاندوه” فیلەكان مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، بۆیە ئەوان لەهەوڵدان گەشە بەو نمایشە رۆشنبیرییە بدەن.