گه‌وره تیرۆریستێكی داعش ده‌ستگیركرا

خواكوڕك
به پێی زانیارییه میدییایه‌كان له نێو شاری موسڵ و له‌گه‌ره‌كی زه‌نجیل له رۆژئاوای موسڵ، گه‌وره تیرۆریستێكی داعش ده‌ستگیركرا، كه یاریدەدەرێكی وەزیری تەندروستی داعش بووه.
ھێزەكانی بەرپەچدانەوەی خێرای سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، توانییان یاریدەدەرێكی وەزیری تەندروستی داعش دەستگیربكەن، كه كاربه‌ده‌ستی باڵای خه‌لافه‌ته‌كه‌ی به‌غدادی بووه، له موسڵ.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه له ئێستادا چه‌ند گه‌ره‌كێكی كه‌م ماوه بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واووی شاری موسڵ كۆنتڕۆڵبكریته‌وه، پاش داگیركردنی له لایه‌ن داعشه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ زیاتر.