ئه‌گه‌ر تا ئێستا نه‌تزانیووه‌ بیزانه‌، هۆكاری پۆشینی عه‌بای ره‌ش له‌ لایه‌ن دادوه‌رانه‌وه‌ چیه‌.؟

خواكوڕك

له‌ خواكوڕكه‌وه‌ هۆكاری پۆشینی عه‌بای ره‌ش له‌ لایه‌ن دادوه‌رانه‌وه‌ بزانه‌، بزانه‌ بۆچی ئه‌و جله‌ ده‌پۆشرێت و هۆكار و مه‌به‌سته‌كانی پشت رووداوه‌كه‌ چین و چۆن ئه‌م كلتوره‌ درووستبووه‌.

هۆكاری پۆشینی جلی ره‌ش له‌ لایه‌ن دادوه‌رانه‌وه‌ مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌دان ساڵ پێش ئێستا، كاتێك لە ساڵی (1791) یەكێك لە دادوەرەكانی فەڕەنسا لە بەلەكۆنی ماڵەكەی خۆی دانیشتبوو بۆ وەرگرتنی هەوایەكی فێنك، لەناكاو دەبینێت لە خوار ماڵەكەی دوو كەس دەبێت بە شەڕیان لە ئاكامدا یەكێكیان بە سەختی بریندار دەبێت.
ئەوی دیكەیان رادەكات، پاشان دادوەرەكە لە بەلەكۆنەكەدا هاوڵاتیەكی دیكە دەبینێت هەوڵی ڕزگاركردنی كەسە بریندارەكە دەدات، بەپەلە دەیگەیەنێتە نەخۆشخانە، بەڵام بەداخەوە لە نەخۆشخانە بریندارەكە گیان لەدەست دەدات.

پۆلیس كەسی ڕزگاركەر دەكات بە بكوژی كەسەكە كە هەوڵی ڕزگاركردنی ئەو كەسەی داوە كە لە نەخۆشخانە گیانی سپاردووە، لە دادگا ئەو كەسەی دادگایی كەسەكە رزگاركەرەكە دەكات ئەو دادوەرەیە، كە بەچاوی خۆی لە بەلەكۆنی ماڵەكەیەوە ڕاستیەكانی بینیووە، بەڵام بەداخەوە یاسای فەڕەنسی، بە قسە باوەڕ بە شت ناكات و پێویستی بە بەڵگەو شاهێد هەیە، بۆیە دادوەر حوكمی لە سێدارەدان دەدا بەسەر كەسی ڕزگاركەردا.

هەر لەبەر ئەوەشە كە دادوەران لەو ڕۆژەوە تاكو ئێستاش لە تەواوی دونیادا جلی ڕەش لەبەردەكەن.

Back to top button