مووچه‌ی خانه‌نشینی ئۆباما چه‌نده و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار چی بۆ ده‌كات؟
خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی له رێككه‌وتی 20/1/2017 دۆناڵد ترامپ وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ستبه‌كار بوو و رۆیشته كۆشكی سپی و وه‌كو سه‌رۆك كۆمار ده‌وامی فه‌رمی خۆی ده‌ستپێكرد، ئۆباماش كه سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا بوو خانه‌نشین و كرا.
ئێستا قسەو باس لەسەر مووچەی خانەنشینییەكەی (باراك ئۆباما) وە دەكرێت، بەڵام تاكو ئێستا باس لەوە ناكرێت لەمەودوا خۆی بەچی سەرقاڵ دەكات، چەند سەرچاوەیەكی هەواڵیش باس لەوەدەكەن” كه مووچه‌ی خانه‌نشینی بارك ئۆباما دەگاتە نزیكەی (208) هەزار دۆلار.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌شیان به‌وه داوه” تاوه‌كو ماوەی حەوت مانگی تار هەموو خەرجییەكانی (ئۆباما) لەئەستۆی سەرۆكایەتی كۆمار دەبێت، ئەوەش تاكو ئەوكاتەی ژیانی خۆی لەكاتی سەرۆكایەتی و لەدوای سەرۆكایەتی ڕێكدەخات.