ناوه‌كانی قورئانی پیرۆز چین و به ناوبانگترین ناویشیان كامه‌یه؟
خواكوڕك
قورئانی پیرۆز به چه‌ندین شێوه ناوی هاتووه و خوای گه‌وره ناوی هێناوه و هه‌ر ناوێك به‌مانا و به واتایه‌ك دێت و پێویسته مووسڵمانان به لایه‌نی كه‌م ناوه جیاوازه‌كانی قورئانیپ یرۆز بزانن.
قورئان خوای گەورە ناوی بردووە بە چەندەها ناو وە بەناوبانگترینیان قورئانە وە كو دەفەرمووێ (( ان هذا القر‌آن یهدی للتی هی اقوم)) واتە “بەڕاستی ئەم قورئانە هیدایەت بەخشە بۆ چاكترین ڕێگەو ڕێباز‌و بەرنامە. وە هەروەها “الكتاب” وەكو دەفەرموێ
((لقد انزلنا الیكم كتابا فیه ذكركم)) واتە “سوێند بەخوا بێگومان ئێمە كتێبێكمان رەوانەكردووە بۆتان كە یاداوەریە و سەربەرزی ئێوە لە شوێنكەوتنیایەتی “الفرقان” وەك دەفەرموێ ((تبارك الذی نزل الفرقان علی عبدە لیكون للعالمین نذیرا)) واتە “بەرزو پیرۆز‌و پاك و بڵندە ئەو زاتەی كە قورئانی دابەزاندووە تا ببێتە جیاكەرەوەی راست و ناراست، بۆ سەر بەندەی خۆی (محمد صلی اللە علیە وسلم) تا ببێتە هوشیاركەرەوەو بێداركەرەوەی دانیشتوانی جیهان لە هەموو سەردەمێكدا”وە “الذكر” وەك دەفەرموێ ((انا نحن نزلنا الذكر وانا لە لحافظون)) واتە ئێمە قورئانمان دابەزاندووەو وە هەر خۆشمان دەیپارێزین.وە “التنزیل” وەك دەفەرموێ ((وانە لتنزیل رب العالمین)) واتە “بەڕاستی ئەم قورئانە لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەكانەوە ڕەوانەكراوە” ئەوە چەند ناوێك بوون لە ناوەكانی قورئانی پیرۆز.
ئه‌مانه‌ش به‌شیكی ترن له ناوه‌كانی قورئانی پیرۆز و هه‌ندێك زانیاری تر له‌سه‌ر قورئان.(الفرقان, التنزیل , الذکر, الکتاب , الوحى , احسن الحدیث , الصراط المستقیم , العروه الوثقى , الروح, القول) ….هتد له کوێ سه‌ره‌تا قورئان دابه‌زى بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ؟ له ئه‌شکه‌وتى (حراء)له‌شارى مه‌ککه. ماوه‌ى ساڵه‌کانى دابه‌زینى قورئان چه‌نده ؟ (23)ساڵ.
له چ کاتێکدا بوو قورئان دابه‌زى بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ؟
له شه‌وێکى پێرۆز (ليلة القدر) له یه‌کێک له ده‌شه‌وى کۆتایى ره‌مه‌زان….پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ته‌مه‌نى (40)ساڵ بوو, ساڵى (610)زاینى بوو