لەبارەی تاوانبارەكەی رووداوی فوڵلایتی شاری هەولێر ئاسایشی چۆنیەتی دەستگیر كردنی راگەیاند

خواكوڕك 
لە راگەیاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش، ئەمڕۆ 4ی 6ی 2017 بڵاو كراوەتەوە، تێدا هاتووە، شه‌وی رابردوو هێزه‌کانمان توانیان داواکراوێکی هه‌ڵاتوو ده‌ستگیر بکه‌ن، که‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵێک خۆی حه‌شاردابوو. (جه‌مال جه‌بار محێ) که‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ کوشتنی هاوڵاتی (بارزان ره‌شید عوسمان) کاتژمێر ١٢ی شه‌وی رابردوو، له‌ گوندی پیرڕه‌ش، له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیرکرا.

هەر لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، تاوانبار دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌که‌ی له‌ رێکه‌وتی ٢٠١٦/٥/٢ بۆ ماوه‌یه‌ک هه‌ڵاتبووه‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر و هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی و خۆ حه‌شاردانی، ده‌ستگیر کرا و راده‌ستی دادگا کرا، بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌ یاساییه‌کان.

ئاساشی دڵنیایی دەدات و دەلێـ” دوپاتی ده‌که‌ینه‌وه، که‌س له‌سه‌روی یاساوه‌ نیه‌ و هیچ تاوانبارێکیش له‌ده‌ستی یاسا ده‌ربازی نابێت، بۆ پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیان و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ریش، هه‌موو رێگه‌یه‌کی یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر”.

Back to top button