بۆ جارێكی تریش میدیاكانی دژ بە هەولێر ئیحراج بوون و جارێكی تر سەروەری یاسا جێبەجێ كرا

خواكوڕك
شەوی 2ی 5ی 2016 كاتژمێر 11:30ی شەو، لەسەر شەقامی 100 مەتری نزیك گۆڕستانی شێخ ئەحمەد، گەنجێك بەناوی بارزانی رەشید كە قوتابی زانكۆی جیهان بوو، تەمەنی 26 ساڵان بوو، لەگەڵ كەسێكی تر دەبێتە شەڕیان و لەو شەرەدا گوللەیەك بەسەر دەكەوێت، گیانی لەدەست دەدات، ئەم رووداوە كاردانەوەی تووند بەدوای خۆی دا دەهێنێت و دەبێتە بابەتی میدیای دژ بە یاسا و سەروەری یاسا، لەهەولێر”.
بەڵام بەگوێرەی راگەیاندراوی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش، تاوانبار بۆ ماوەیەكی زۆر هەولێر و هەرێمی كوردستانی جێهێشتبوو، لەسەر ئەو تاوانەش پۆلیسی ئەنتەرپۆل لەسەر هێڵ بووە بۆ دەستگیر كردنی، پۆلیسی هەولێریش دەلێت، بەرێز داواكاری گشتی بریاری دا بەدەستگیر كردنی تاوانبار، بەپێی ماددەی (406) لە یاسایی سزادانی عێراقی، دەشلێـ چەندین جار ئۆپراسیۆنمان ئەنجامداوە، بۆ دەستگیر كردنی، بەڵام چوە دەرەوەی وڵات لەرێگای پۆلیسی ئەنتەرپۆل بەدوایەوە بووین بۆ ئەوەی شوێن بزانرێت لەدەرەوەی وڵات، ئێمە لەرێگای ئەنتەرپول پەیوەندی بەو وڵاتە بكەین، بۆ ئەوەی دەستگیر بكەین، واتا هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوە بوو ناویراو بەزووترین كات دەسگیر بكرێت، هەر بۆیە ئەمرۆ لە راگەیاندراوێكی دا بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی رایگەیاند،شهوی رابردوو هێزهکانمان توانیان داواکراوێکی ههڵاتوو دهستگیر بکهن، که ماوهی زیاتر له ساڵێک خۆی حهشاردابوو.(جهمال جهبار محێ) که تۆمهتباره به کوشتنی هاوڵاتی (بارزان رهشید عوسمان) کاتژمێر ١٢ی شهوی رابردوو، له گوندی پیرڕهش، له ههولێر دهستگیرکرا.
لێكۆلەرێكی دادی دۆسیەكە، ئاشكرای دەكات، “تاوانبارەکە دوای ئەوەی رەماشی بۆ بارزان (کوژراوەکە) لێداوە، دەمانچەی لەسەر سەری داناوە و مۆبایل و ساڵنامەکەی لێسەندووە و پێی گووتووە بەدوام بکەوە، نەیداوەتەوە، ئەوەش هۆکاری ئەوە بووە بارزان بەدوای تاوانبارەکە بچێت مۆبایل و ساڵنامەکەی لێ وەربگرێتەوە، هەروها دەشلێــ” ئەو لێکۆڵەرە دادییە پێیوایە ئەم جۆرە کوشتنە بە “ئەنقەست دادەنرێت، چونکە ساڵنامە و مۆبایلەکەشی لێوەرگرتووە، ناچاری کردووە بەدوایدا بچێت، ئەوەش مەبەستێکی دیکەمان بۆ ئاشکرا دەکات، بۆ دەیەوێت بەدوایدا بچێت، دیارە پاڵنەرێکی تاوانکاری لە مێشکیدا هەبووە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی بەپێی ئەو زانیارییانەی وەرمگرتوون، بکوژەکە دوو رووداوی دیکەی کوشتنی هەبووە، سەبارەت بە سزادانی ئەنجامدەری تاوانێکی لەم شێوەیە، گەيلان سلێمان دەشلێـ” “بۆ تاوانێکی لەم شێوەیە، بێگومان ماددە تووندەکانی یاساکانی سزادان دەیگرێتەوە، لە حاڵەتی کوشتن، وەکو ماددەکانی 406 و 405، لێرە ناتوانین دەستنیشانی ماددەکە بکەین، تا بەڵگەکان دەبینرێن”.
لە راگەیاندراوەكەی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هاتووە” تاوانبار دوای ئهنجامدانی تاوانهکهی له رێکهوتی ٢٠١٦/٥/٢ بۆ ماوهیهک ههڵاتبووه دهرهوهی ههولێر و ههرێمی کوردستان، بهڵام دوای گهڕانهوهی و خۆ حهشاردانی، دهستگیر کرا و رادهستی دادگا کرا، بۆ گرتنهبهری رێوشوێنه یاساییهکان، هەورەها ئاسایشی دەلێــ “دوپاتی دهکهینهوه، کهس لهسهروی یاساوه نیه و هیچ تاوانبارێکیش لهدهستی یاسا دهربازی نابێت، بۆ پاراستنی سهر و ماڵی هاوڵاتیان و چهسپاندنی دادپهروهریش، ههموو رێگهیهکی یاسایی دهگرینهبهر”.
هەر لەبارەی پرسیار دروست كردن و گومان دروست كرد لەسەر سەروەری یاسا و هەوڵدان بۆ شاردنەوەی رووداوەكان، بەسیاسی كردنی بابەتەكان لە میدیای حزبی سلێمانی، شارەزایانی یاسایی پێیان وایە ئەو جۆڕە میدیایانە بەردەوام پشت دەبەستن بە زانیاری ناراست بۆ چەواشەكاری خەڵك و دوورینەوەی بەرهەمی سیاسی، ئەمەش دەبێت بۆ خەڵك روون بێت كە كاتێك رووداوێك بەم شێوەیە ئاشكرا دەبێت رووی رەشی ئەو میدیایانە زیاتر رەش دەبێت، بۆیە ئەمان چیتر ئەو میدیایە نین كە جێگای متمانە و سەرچاوەی هەواڵی راستی خەڵك بن، جگە لەدرۆ و چەواشە هیچی تر نین”.