سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان:گەلی كوردستان هاوخەمی گەلی بریتانیایە

خواكوڕك 

ئەمرۆ  یەكشەممە 4ـی 6ـی 2017 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ كونسوڵخانەی بریتانیا لە هەولێر د. فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم بە نوێنەرایەتیی سەرۆك بارزانی پەیامی هاوخەمی و هاوسۆزی سەرۆك بارزانی بۆ گەل و حكوومەتی بریتانیا بە كونسوڵخانەی بریتانیا لە هەولێر گەیاند”.

بە بۆنەی كردەوە تیرۆریستییەكەی شاری لەندەن لە 3ـی 6ـی 2017 كە ژمارەیەك هاووڵاتیی بوونە قوربانی. لەم پەیوەندییەدا سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان كرد و جەختیشی لەوە كردەوە كە تیرۆر هەڕەشەیەكی جیهانی و هەمەلایەنەیە و لەم ڕووداوە تیرۆریستییەدا گەلی كوردستان هاوخەمی گەلی بریتانیایە.

Back to top button