فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق: قسەكانی ئاڵا تاڵەبانی بێ بنەمایە
خواكوڕك
لە روونكردنەوەیەكدا فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق كە وێنەیەكی دەستی خواكوڕك كەوتووە، رایدەگەێنێت”تاڵەبانییەكان سەر بە مەزهەبی سوننەن و سەر بەڕێبازی تەسەوفی قادرین، و گۆڕی شێخ محەمەد حبیب كە دەكاتە باپیری ئاڵا تاڵەبانی، لە مەزارگەی پیرۆزی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا بەخاك سپێردراوە و دوا مەنزڵگای لەنێو دڵی مەزهەبی سونەدایە”.
هەر لە روونكردنەوەكەی فراكسیۆنی یەكێتی قسەی ئاڵا تاڵەبانی بە (بێ بنەما) وەسف کراوە ، ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر ئالا تاڵەبانی لەروونكردنەوەیەكدا بەناوی” نووسینگەی رۆژنامەوانی ئاڵاتاڵەبانی” بۆجارێكی تریش بەرگری لە شیعەكان كردەوە، ناوی چەندین كەسایەتی شیعەی هێنا لەناو حزبەكان”.
پێشتر برازایەكی مام جەڵال لەوەڵامی قسەكانی ئاڵا تاڵەبانی گوتبووی، ئەوەی ئاڵا دەیلێت خۆ بچووك كردن و خۆ بەكەم زانینە، لەبەرامبەریشدا سكرتاریەتی سكرتێری گشتی یەكێتی لەراگەیاندراوێكدا قسەكانی ئالا تاڵەبانی بەبێ بنەما وەسف كردوو، ئاراستەی ئاڵا تاڵەبانی كراو گوتی هۆزی بەنی ئەسدی لەكوێ هات”.
وەك یەكەم میدیا ( خواكوڕك ) ڤیدیۆی ئاڵا تاڵەبانی بڵاو كردەوە كە لەبەرنامەیەكدا لەگەڵ كەناڵێكی سەر بە مالیكی داگوتی، تاڵەبانیەكان لە رەچەڵەكدا سەر بە هۆزی بەنی ئەسدین و كە هۆزێكی عەرەبی شیعەن، ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێران كە سەر بەو هۆزەن، من بە كچە مامەكەم بانگ دەكەن”.