بایز تاڵەبانی خۆم وەک بایز سوننەم، ئیتر نازانم بنەچەمان چۆنە و چۆنییە، ئەوە ئاڵا دەزانیت

خواكوڕك 

بایز تاڵەبانی لەبارەی بوونی بنەماڵەی تاڵەبانی سەر بەهۆزی بەنی ئەسەدی شیعەبن، دەلێــ”ئەو شتانەم نەبیستووە کە گوایە بنەماڵەکەمان سەر بە ھۆزی بەنی ئەسەد بن و شیعە بن، چونکە ئێمە ئێستا وەک تاڵەبانی سوننەین”.

لە لێدوانێكی دا لەبارەی بونی بنەماڵەی تاڵەبانی سەر بە هۆزی بەنی ئەسەدن، بایز تاڵەبانی وەڵامی ئاڵا تاڵەبانی دەداتەوە، دەلێت “ئاڵا تاڵەبانی دەزانێت بنەچەمان چۆنە و چۆن نییە”.

 

 

هەروها بایز تاڵەبانی لەبارەی بنەماڵەی تاڵەبانی و مام جەلالیش دەشلێــ” من لە بنەماڵەی تاڵەبانیم و لە بنەماڵەی مام جەلالیشم، ھەموومان لە یەک بنەماڵەین، چونکە تاڵەبانی ھەمووی یەک بنەماڵەیە، تائێستا نەگەیشتووینەتە ئەو ئاستەی لە بنەماڵە و عەشیرەتگەری دەرچین”.

پێشتر ئاڵا تاڵەبانی لە كەناڵی ئافاقی سەر بە مالیكی رایگەیاندبوو” کە بۆچوونێک هەیە لەسەر ئەوەی کە تاڵەبانییەکان سەر بە ھۆزی (بەنی ئەسەد)ن و شیعەن”.

Back to top button