نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە
خواكوڕك
لە پەیامێكی دا ئەمرۆ 4ی 6ی 2017 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، هێرشه تیرۆرستییه‌كانی دوێنێ شه‌وی له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیای ئیدانه كرد و هاوخه‌میی خۆی بۆ گه‌ل و حكوومه‌تی به‌ریتانیا و كه‌س و كاری قوربانیان ده‌ربڕی”.
هەروەها لە پەیامەكەدا هاتووە” به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆریستیانه ده‌كه‌ین كه شه‌وى ڕابردوو كرانه سه‌ر له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیا و تیایاندا ژماره‌ك له هاووڵاتیان گیانیان له ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون.
لە كۆتایشدا نێچیرڤان بارزانی لەپەیامەكەدا دەشلێـ”سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تى شانشینى یه‌كگرتوو ده‌كه‌ین، پشتیوان و هاوخه‌میانین، هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین.