ڕێگایەکی ئاسان بۆ ڕزگاربوون لە وورگ

خواكوڕك
 
بەڕێگایەکی ئاسان خۆت بپارێزە لە چەوری زیادەی وورگ، کێشەی زۆرێک لەوانەیە دەیانەوێت کێشی لەشیان کەمکەنەوە، بۆیە زۆر ڕێگا دەگیرێتەبەر تا لەو کێشەیە بەدوورکەویت، توێژینەوەیەک ئەم ڕێگایەی دەرخستووە کە دەتوانێت لەماوەیەکی کەمدا چەوری زیادەی وورگ لەناو ببات.
 
بۆ ڕزگاربوون لەو کێشەیە، پێویستە ئەم پێکهاتانە ئامادە بکرێت:
 
۱. یەک کوپ ئاو.
۲. کەوچکێکی گەورە لەگیایی ستیفیا.
۳. پێنج کەوچکی گەورە ئاوی لیمۆ.
٤. نیو کەوچکی بچوک بیبەری توونی هاڕاوە.
٥. نیو کەوچکی گەورە زەنجەبیل.
٦. نیو کەوچکی گەورە کرکم.
 
شێوازی ئامادەکردن:
 
۱. ئاوەکە بکوڵێنرێت و پاشان بۆ ماوەی ٥ خولەک بەجێبهێڵرێت تا سارد دەبێتەوە، دواتر سەرجەم پێکهاتەکان بخرێتە ناو ئاوەکەو بەباشی تێکەڵبدرێت، پاشان لەشوێنێک یان لەناو فێنکەرەوەیەک دابنرێت بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک.
 
۲. پاش هەڵگرتنی، پێکهاتەکە بۆ ماوەی ۱۰ شەو لەسەریەک بخورێتەوەو پاشان بۆ ماوەی ۱٥ شەو وازیلێبهێنرێت و دواتر بۆ ۱۰ شەوی تر بەکاربهێنرێتەوەو پاشان وازی لێبهێنرێت بۆ ۱٥ ڕۆژ و دواتر بەهەمان شێوەی پێشوو بەکاربهێنرێتەوە.
Back to top button