دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی راگەیاندراوێك بڵاو دەكاتەوە
خواكوڕك
لە راگەیاندراوێكدا دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كە كۆپیەكی بۆ خواكوڕك نێردراوە، دەلێت زۆر بەداخەوە لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی پیشەیی و نیشتیمانیاندا و هاوکات لەگەڵ روماڵکردنی پێشڕەوی و سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کورستان بەسەر تیرۆرستانی داعشدا لە محوەری خازر، هەڤاڵ (مستەفا سەعید ) ی وێنەگری کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی شەهید و هەڤاڵ (هێمن نانەکەلی ) ی پەیامنێر کەناڵی ناوبراو برینداربوون.
لە راگەیاندراوەكەدا هاتووەبەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێ و هاوکارانی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو و کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی و تەواوی میدیاکارانی کوردستان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ کاکە(هێمن ) دەخوازین.
هەروەها دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دەلێت لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات.
جێگای باسە ئەمرۆ لەكاتی ئۆپەراسیۆنەكانی پێشمەرگە بۆ سەر داعش، میدیاكار و كەناڵەكانی میدیایی چەند جارێك كەوتنە بەر مەترسی هێرشەكانی داعش، لەناویاندا كارمەندێكی كەناڵی كوردستان تیڤی ( مستەفا سەعید) وێنەگری، گیانی لەدەست دا.