ئه‌و زانیارییانه‌ى نه‌تزانیوه‌ ده‌رباره‌ى كۆشكى سپى

خواكوڕك 
كۆشكى سپى ئه‌و كۆشكه‌ى كه‌ زۆربه‌ى بڕیاره‌ گرنگه‌كانى لێوه‌ ده‌رده‌كرێت و زۆربه‌ى پرسه‌ گرنگه‌كانى جیهانى تیدا شرۆڤه‌ ده‌كرێت ، كۆشكى سپى له‌ ساڵى (1792) دروستكراوه‌ و (132) ژورى تێدایه‌ ، هه‌ندێك له‌ ژووره‌ ناسراوه‌كانى بریتین له‌ ( ژورى ڕۆژهه‌ڵات – ژوورى سه‌وز – ژوورى شین – ژوورى سوور ) و هۆڵى چوونه‌ ژووره‌وه‌ ، له‌ كۆشكى سپى دا (35) حه‌مام و (8) ڕێگاى قادرمه‌و (3) ئاسانسۆر و (28) ئاگردان و (147) په‌نجه‌ره‌و (412) ده‌رگاى تێدایه‌ ، ڕێگاى ڕاكردن بۆ وه‌رزش ، هۆڵى شانۆو نمایشى فیلم ، مه‌له‌وانگه‌و بۆڵینگى تێدایه‌ .
كۆشكى سپى له‌ ڕابردوودا پێى گوتراوه‌ ماڵى سه‌رۆك یان كۆشكى سه‌رۆك ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جاریش پێى گوتراوه‌ كۆشكى به‌ڕێوبه‌ر ، له‌ ساڵى (1815) به‌ كۆشكى سپى ناوى ده‌ركرد ، ئه‌ویش له‌ دواى هێرشى به‌ریتانیا بۆ سه‌ر واشنتۆن دى سى ، دواتریش كۆشكى سپى بۆ شاردنه‌وه‌ى شوێنه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كانى به‌ بۆیه‌ى سپى ره‌نگكرایه‌وه‌ ، له‌ دواى ساڵى (1901 ) وه‌ به‌ فه‌رمى به‌ كۆشكى سپى ناسَنرا ، ساڵى (1994) جارێكى تر كۆشكى سپى ڕه‌نگكرایه‌وه‌ ، ڕه‌نگكردنه‌كه‌ زیاتر له‌ دوو هه‌زارو 157 لیتر بۆ یاخى تێچوو كه‌ زیاتر له‌ برى (283) هه‌زار دۆلارى بۆ ته‌رخان كرابوو”.
كۆشكى سپى پێنج چێشتلێنه‌رى هه‌یه‌و به‌به‌رده‌وامى و به‌بێ پشوو كارده‌كه‌ن ، ستافى چێشتخانه‌كه‌ له‌ توانایاندا هه‌یه‌ خزمه‌تى (140) میوان بكه‌ن و خواردن و خواردنه‌وه‌ش پێشكه‌شى هه‌زار كه‌س بكه‌ن ، ڕۆژانه‌ نزیكه‌ى شه‌ش هه‌زار گه‌شتیار به‌ه‌به‌رده‌مى هۆله‌كانى كۆشكى سپى دا ده‌ڕۆن و گه‌شتیاران و بازرگانان سه‌ردانى كۆشكى سپییان كردووه‌ ، له‌ پێگه‌ى تویته‌ر كۆشكى سپى نزیكه‌ى حه‌وت ملیۆن فۆلۆى هه‌یه‌ و په‌یجه‌كه‌شى له‌ تۆڕى كۆمه‌لایه‌تى قیسبووك زیاتر له‌ چوار ملیۆن لایكى هه‌یه‌ ، هه‌فتانه‌ نزیكه‌ى (65) هه‌زار نامه‌ ده‌گاته‌ سه‌رۆكى ئه‌مریكاو سه‌رۆكیش ته‌نها ده‌توانێت (10) نامه‌یان بخوێنێته‌وه‌ ، ڕۆژانه‌ (100) هه‌زار ئیمه‌یل و هه‌زار فاكس و نزیكه‌ى (3500) ته‌له‌فوونى پێده‌گات”.
هه‌روه‌ها له‌ كۆیی شه‌ش نهۆمى كۆشكى سپى ته‌نها دوو نهۆمى كۆشكه‌كه‌ كراوه‌یه‌ ، دوو نهۆمه‌كه‌ى تریان ژێر زه‌مین و سارداون كه‌س ناتوانێت بچێته‌ ناوى و دوو نهۆمه‌كه‌ى تریش ته‌رخانكراون بۆ خانه‌واده‌ى سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ، دیزاینى كۆشكه‌كه‌ له‌لایه‌ن ته‌لارسازێكى ئیرله‌ندى – ئه‌مریكیه‌وه‌ به‌ ناوى (جه‌یمس هۆبان ) ه‌وه‌ بووه‌ ، دیزاینه‌كه‌ له‌ پێشبركییه‌كدا له‌ ساڵى (1792) سه‌ركه‌وتنى به‌ ده‌ست هێناوه‌ ، به‌ڵام له‌و كاته‌دا جۆرج واشنتۆن چانسى ئه‌وه‌ى نه‌بووه‌ له‌ كۆشكى سپى دا بژى ، هاوشیوه‌ى كۆشكى سپى و به‌هه‌مان دیزاینه‌وه‌ دوو كۆشكى تر له‌ شێوه‌ى كۆشكى سپى هه‌ن ، یه‌كێكیان له‌ فه‌ره‌نسایه‌و ئه‌ویتریشیان بیناى په‌رله‌مانى ئیرله‌ندایه‌ .
Back to top button