سعودیە، میسر، ئیمارات و بەحرەین بۆ سنور داركردنی قەتەر پەیوەندیان لەگەڵ پچراند

خواكوڕك 

لە راگەیاندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی قەتەردا، وڵاتانی سعودیە، میسر، ئیمارات و بەحرەین،تۆمەتبار دەكات بەوەی هەوڵدەدەن كاریگەریان لەسەر ئابووری كۆمەڵگەی قەتەر دابنرێت، وەك لە راگەیاندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر دا هاتووە، دڵگرانن بەو هەنگاوە “بێ پاساوانە” و شکست بەو هەوڵانەش دەهێنن، کە بۆ دروستکردنی کاریگەری لەسەر ئابووری و کۆمەڵگەی قەتەری دەدرێن”.

هەر لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە،  قەتەر دڵگرانی حکومەتی وڵاتەکەی بە بڕیاری وڵاتانی سعودیە، میسر، ئیمارات و بەحرەین بە پچڕاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەوحە راگەیاند. هەروها دەشلێـ” “حکومەتەکەمان دڵگرانە بەو بڕیارەی سعودیە و هەر سێ وڵاتی ئیمارات، بەحرەین و میسر بە پچڕاندنی پەیوەندییە دیپلوماسییەکانیان لەگەڵ دەوحە. بڕیاری ئەو وڵاتانە هیچ پاساوێکی یاسایی نییە و بنەمای بڕیارەکەش دوورە لە راستی”.

قەتەر راشیگەیاندووە “دڵگرانین بەوەی هەر سێ وڵاتی سعودیە، ئیمارات و بەحرەین ئەو بڕیارەیان دەرکرد و، هیچ تەحەدایەکی دیکەی ناوچەکە جگە لە تەحەداکردنی قەتەریان هەڵنەبژارد، راشیگەیاندووە، شکست بەو هەوڵانە دەهێنن کە بۆ دروستکردنی کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆمەڵگە و ئابووری قەتەر دەدرێن.

رۆژی دووشەممە 5-6-2017  وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، بەحرەین و میسر بڕیاریاندا بە پچڕاندنی پەیوەندییە سیاسی و دیپلوماسییەکانیان لەگەڵ وڵاتی قەتەر،بەگوێرەی راگەیێندراوی هەر چوار وڵاتەکە، بڕیارەکە بۆ دەستتێوەردانی دەوحە لە کاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتانە و “پشتگیریکردنی گرووپە توندئاژۆکان وەک ئیخوان موسلمین، داعش و قاعیدە” دەگەڕێتەوە.

Back to top button