پارتی: بەغدا بە نووسراوی فەرمی لە ئەنجامدانی ریفراندۆم ئاگادار دەكرێتەوە

خواكوڕك 

عەرەفات كەرەم سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەلێــ” هێشتا بە شێوەیەکی فەرمیی و بە نووسراو پرسی ڕیفراندۆم لەگەڵ بەغدا باس نەکراوە، بەڵام لە داهاتوودا ئەو پرسە دەبرێتە بەردەم بەغدا دەلێـ” لەو کاتەوەی باسی ڕیفراندۆم هاتووەتە ئاراوە، ئاراستەیەکی ئاوێتەی فیتنە لە عێراقدا سەری هەڵداوە دەشلێـ’دەبێ حزبەکان لە نێو کوردستان کۆببنەوە و نووسراوێکی فەرمی دەربارەی کات و شوێنی ڕیفراندۆم ئاراستەی حکوومەتی عێراق بکەن، چونکە ئەوەی پێیان گوتراوە، تەنیا لەسەر ئاستی شاندەکان بووە، ئەگەر ئەوە نەکرێت پرۆسەکە تووشی ئاستەنگ دەبێت. بۆیە بە نووسراوی فەرمیش بەغدا لە ڕیفراندۆم ئاگادار دەکرێتەوە و  دەبێ حزبەکان لەسەر سیغەیەکی دیاریکراو ڕێک بکەون و بەغداش ئاگادار بکەنەوە”.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ئەوەشی بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندووە، لە کاتێکدا هیچ یەکێک لە دەسەڵاتدارانی عێراق نایەوێت بە شێوەی ڕاستەوخۆ بڵێت لەگەڵ ڕیفراندۆمە، بەڵام هەندێک لایەن ڕێگریش ناکەن و ئەم پرسە لە دواکۆبوونەوەی شاندی کاک مەسروور بارزانی و عەبادی دا باس کراوە، کە لە داهاتوودا کوردستان چی دەوێت،گوتیشی: ”لە داهاتوویەکی نیزیکدا لەسەر ئەو پرسەش لەگەڵ بەغدا قسە دەکرێت.”

كەریم گوتیشی ‘ئاراستەیەکی تائیفەگەریی ئاوێتەی فیتنە هەیە و دەیەوێت پێکهاتەکانی عێراق بەگژ یەکتردا بکات، بۆیە لەو کاتەوەی پرسی ڕیفراندۆم باس کراوە، ئەو ئاراستەیە لە عێراقدا سەری هەڵداوە و یەکەم هەنگاویشیان دروستکردنی گرفت یان نانەوەی فیتنەیە لە نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبیدا.”

 

Back to top button