مەلا بەختیار: هەرگیز و هەرگیز یەكێتی نادەیەنە دەست مزایەدەچیەكان

خواكوڕك

لە میانی بەرێوەچوونی پێدانی بروانامە بە كادیرانی یەكێتی ئەمرۆ 5ی 6ی 2017 مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەگوتارێكی دا رایگەیاند” هەرگیز ئامادە نین یەكێتی رادەستی مزایەدەچیەكان بكەن، دەشلێـ” كۆنگرەی یەكێتی نە بە فەیسبووك و نە بە موزایەدەكان نابەسترێت، هەر كاتێكیش كۆنگرە بەسترا بەڵكو كۆنگرە “بەیەكێتیی ناو یەكێتیی‌و بەتەوافوق دەبەسترێ‌ و هەر ئەگەرێكی تر رووبدات، ئەوا موزایەدەچییەكان، لێپرسراو دەبن لێی”  گوتیشی”هەرگیزاو هەرگیز، چارەنوسی یەكێتی نادەینە دەست موزایەدەچییەكان”.

هەروەها مەلا بەختیار دەشلێــ”هیچ كەسێك بەموزایەدە گەورە نابێت “چونكە هەیە كەمترین ماندووبوە لەمێژووی یەكێتیدا، بەڵام ئێستا موزایەدە دەكات‌و كاتێكیش دێتە پشتی مایكرۆفۆن، جڵەوی لێپرسراوێتی عەقڵ‌و ئاكاری سیاسی بەر دەدات‌و باوەڕی وایە ئەگەر دوو قسەی ناجۆری كرد، ئەوە دەبێتە كەسێكی هەڵكەوتوو دەشلێــ”بەموزایەدە هیچ كەسێك نابێ‌، بەهیچ بەڵكو بە پەروەردە ‌و بە سەنگینی كادر دەبێ‌ بە كادرو بە سەركردە. واباشە، هەوای فەیسبووك‌و پشتی مایكرۆفۆن، هیچ كەسێك هەڵنەگرێت، دەشبینین، كە ئاڵوگۆڕەكان، چی بەسەر ئەم جۆرە عەقڵییەتەدا دەهێنێت”.

ئەم قسانەی مەلا بەختیار بەئامادە بوونی  عومەر فەتاح‌و حاكم قادر حەمەجان، ئەندامانی دەستەی كارگێڕیی‌و ژمارەیەك لەئەندامانی سەركردایەتی سەركردایەتی، لە مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی  كە ئامادەی مەراسیمەكەبوون پێشكەش كراو و هەروەها راشیگەیاند”هەرگیزاو هەرگیز، چارەنوسی یەكێتی نادەینە دەست موزایەدەچییەكان! بەڵكو بەپێی عەقڵ، مەعریفە، چۆنێتی درێژەپێدانی لێپرسراوێتییە ستراتیجییەكان‌و بەرنامەی رێكوپێكی ژیانی حزبایەتی، كۆنگرە دەبەسترێ‌‌و دروشمی یەكێتیی ناو یەكێتیی، دروشمی هەرە سەرەكی ناو یەكێتیی دەبێت”.

Back to top button