سبه‌ینێ كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجامده‌درێت
خواكوڕك
پاش سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌نی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رووسیا و به‌شداریكردنیان له كۆڕبه‌ندی ئابوری سانتپترسبۆرگ، وا بڕیاره ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆببێته‌وه كۆی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و مۆسكۆ شیبكرێته‌وه بخرێته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.
بەپێی راگەیەندراوێکی سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران، کە كۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه و تێیدا هاتووه” رۆژی سێشەممە 6/6/2017 ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ژمارە 29 ساز دەکات، و کۆبوونەوەکە تایبەتە بە تاوتوێکردنی راپۆرتی سەردانی شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووسیا و بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری سان پێترسبۆرگ.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەبارەی رێککەوتنی نەوتیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیای رووسنەفتی رووسی بکات.
لە سەردانەکەیدا بۆ رووسیا، کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتیش یاوەری بووە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەت سەرپەرشتیی رێککەوتنێکی نەوتیی لە نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوتردستان و کۆمپانیای رووسنەفتی رووسی، کرد.