هۆشیار عەبدولڵا داوا لە قوباد تاڵەبانی دەكات بێتە دەرەوە لەو حكومەتە
خواكوڕك
ئەندام پەرلەمانی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق هۆشیار عەبدولڵا باس لەوە دەكات كە كاتێك رێكەوتنی نێوان گۆڕان و پارتی هەڵوەشاوەتەوە، قوباد تاڵەبانی گوتوویەتی پارتی شەقازللەیەكی وای لەگۆڕانداوە، قەت راست نابێتەوە، دەلێت لەجێگای ئەوەی ئەم قسە بكات، دەبا قوباد تاڵەبانی بیوتایە من لەم حكومەتە شەرعییەدا نامێنم”.
ئەم قسەیەی ئەندام پەرلەمانی گۆڕان لەكاتێكدایە كە وەزیرەكانی گۆڕان لەناو حكومەتدا بە پێی هەڵوەشاندنەوەی رێكەوتنی پارتی و گۆڕان دەركراون، بەڵام تاوەكو ئێستا دەستلەكارناكێشنەوە و لەناو حكومەتی هەرێمی كوردستان ماونەتەوە، لەكاتێكدا تاوەكو ئێستا تەواوی ئیمتیازاتی وەزیر بەمووچەشەوە وەردەگرن”.
هەروەها هۆشیار عەبدولڵا هێرشی كردە سەر قوباد تاڵەبانی و گوتی” ئەگەر ئەو ئەندامێكی یەكێتی بێت لەقوباد تاڵەبانی دەپرسێت وەك جێگری سەرۆكی حكومەت قازانجت چی بوە بۆ ئەم ناوچەیە، هەورها دەشلێـ”بەتەحداشەوە تەنها یەك قازانجی كاك قوبادم پێ بڵێن بۆ ئەم ناوچەیە؟ یەك دانە دوان نا”.