ڤیان ده‌خیل: حه‌شدی شه‌عبی پاش ته‌واوو بوونی ئه‌ركه‌كانیان ده‌بێت شنگال جێ بهێڵن
خواكوڕك
په‌رله‌مانتاری كوردی ئێزیدی له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت بوونی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له سنوری قه‌زای شنگال رایده‌گه‌ێنێت” كه ئاگاداری حه‌شدیان كردۆته‌وه دوای ته‌واووبوونی ئۆپراسیۆنه‌كانی پێویسته شنگال چۆل بكه‌ن و گرف و كێشه بۆ ناوچه‌كه درووست نه‌كه‌ن.
(ڤیان ده‌خیل) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و نوێنه‌ری ئێزدییه‌كان، رایگه‌یاندوه”پێویستمان به حه‌شدی شه‌عبی نیه و پێویسته له‌و ناوچانه‌ی كه ئیستا حه‌شدی شه‌عبی لێی جێگیر بوون دوای ته‌واوو بوونی ئه‌رك و ئۆپراسیۆنه‌كانیان ئه‌و سنوره چۆڵبكه‌ن، چونكه ئه‌و ناوچانه كوردستانین و به پێی رێككه‌وتنێك حه‌شد هاتۆته ئه‌و سنوره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان ئه‌و سنوره ده‌پاریزێ و پێویستی به هیچ هێزێكی تر نیه بۆ پاراستنی ناوچه‌كه.
په‌رله‌مانتاره‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه ” حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌یان به ئیمه گوتووه و روونكردنه‌وه‌یان داوه كه پاش ئه‌ركه‌كانیان له‌و سنورانه نامێنن و ئێمه‌ش پێیانمان گوتووه كه تا له سنوره‌كه بن پێویسته له ژێر فه‌رمانی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بن، هاوپه‌یمانانیش اگاداری ووردی رێككه‌وتنه‌كه‌ن و حه‌شدیش باش ئه‌و بابه‌ته ده‌زانێت.