تیم ستاپلتۆن بۆ مه‌سرور بارزانی: ئازایەتی پێشمەرگە لە جیھان دەنگیداوەتەوە و ناکرێ لە شکاندنی داعشدا باس لە رۆڵی پێشمەرگە نەکرێ

خواكوڕك

ئەمڕۆ دووشەممە 5/6/2017 راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، (مه‌سرور بارزانی) لەگەڵ جێگری باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق، کۆبووەوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە 5/6/2017 مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ تیم ستاپلتۆن، جێگری باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کۆبوویەوە و لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی پێشکەوتنە سەربازییەکانی شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش و رەوشی سیاسی ناوچەکە بە گشتی و پەیوەندی دووقۆڵی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئوسترالیا کرا.

ھەروەھا باس لە بەشداری ئوسترالیا لەو شەڕە جیھانییەی دژ بە داعش و گرتنەبەری رێوشوێنی زیاتری یارمەتیدان و پشتیوانیکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە کرا، مەسرور بارزانی سوپاسی گەل و حکوومەتی ئوسترالیای کرد لە یارمەتیدانی ھەرێمی کوردستاندا.

جێگری باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق، پەیوەست بە رۆڵ و قوربانییەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش پێزانینی وڵاتەکەی بەرامبەر قوربانییەکانی پێشمەرگە نیشاندا و رایگەیاند: “ئازایەتی پێشمەرگە لە جیھان دەنگیداوەتەوە و ناکرێ لە شکاندنی داعشدا باس لە رۆڵی پێشمەرگە نەکرێ”.

لەبەشێکی دیکەی دیدارەکەی نێوان راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و جێگری باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە، کە پێویستە ھەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە بەگشتی و عێراق بەتایبەتی بەشێوەیەک بێت، مافی ھەموو پێکھاتەکانی ناوچەکە بێنێتەدی تا متمانە و ئاشتەوایی جێگیر بێت و بۆشاییەک بۆ سەرھەڵدانی بیری توندڕۆیی و توندوتیژی نەمێنێتەوە و ناوچەکەش سەقامگیر بێت.

Back to top button