پۆلیس: گه‌نجێكی 18 ساڵان له‌ رووداوێكی نه‌خوازراودا كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

خواكوڕك

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا هه‌واڵی كۆتایی پیهێنانی ژیانی هاووڵاتیه‌ك ئاشكرا ده‌كات كه‌ ته‌مه‌نی 18 ساڵ بووه‌، به‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌رنه‌چووه‌.

ئەمڕۆ دووشەممە 5/6/2017 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)دا بڵاو کردووەتەوە، رایگه‌یاندوه‌ “بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 5/6/2017 کاتژمێر 3:30 خولەک، پۆلیس ئاگادار کرانەوە بە بوونی ڕووداوێک لە گەڕەکی کوردستان، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوت قوتابییەک بەناوی (ە.ر.ص) تەمەن (18) ساڵ، بە گولـلەیەکی چەکی کلاشینکۆف کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر لەبارەی ھۆکاری خۆکوشتنی ئەو کوڕە گەنجە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئه‌وه‌ی باسكردوه‌ “كه‌ له‌ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی وەرگرتووەتە و دەرنەچووە، بۆیه‌ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌، له‌ ئیستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی کراوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ئەو ڕووداوە لەلایەن پۆلیسەوە، کراوەتەوە.

Back to top button